وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر "پشتگیری ته‌واوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ سه‌رۆك كۆماری تازه له كاره‌كانیدا"، به‌ڕێز ملادینۆڤ وتی "له راستیدا به‌ڕێز مه‌عسوم سه‌ركرده‌یه‌كی زۆر ناوداره كه به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به دیموكراسی و هێنانه‌دی یه‌كڕیزی و روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌توانێت گفتوگۆ له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقدا سه‌رله‌نوێ ببوژێنێته‌وه".
ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "له هه‌فته‌ی رابردوو و له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دوو جێگره‌كه‌یدا، قه‌واره سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یان نیشاندا كه ده‌توانن بگه‌نه رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری تازه. ئه‌م هه‌له پێویسته له‌لایه‌ن گشت لایه‌نه‌كان بقۆزرێته‌وه. من دڵنیام و متمانه‌ی ته‌واویشم هه‌یه كه سه‌رۆك كۆمار به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسییه‌كان و لایه‌نه‌كانی تردا هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی تازه به‌گوێره‌ی كاتبهندیی ده‌ستوور به‌ره‌وه پێش ده‌بات ".