نیۆیۆرك ١٤ی ئابی ٢٠١٤ : سكرتێری گشتی ده‌ستخۆشی له بڕیاره‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات به كێشانه‌وه‌ی خۆپاڵاوتنی وپشتگیریكردنی له د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك. له راستیدا، ئه‌م بڕیاره گوڕوتینێكی تر به پرۆسه‌ی پێكهیانانی حكومه‌ت ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه له‌چوارچێوه‌ی كاتی ده‌ستوریدا. راگه‌یاندنه‌كه دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه ئه‌م بڕیاره نیشانده‌ری پابه‌ندیی مالیكی یه بۆ راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و رێك‌وپێك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵات‌دا.
هه‌روه‌ها سكرتێری به‌ڕێز هانی هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عیراقیش ده‌دات كه ئه‌م هه‌له مێژوویه بۆ دووچهندانهكردنی ههوهڵهكانیان بقۆزنه‌وه بۆ كاركردن به یه‌كه‌وه بۆ دروستكردنی سازان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن روبه‌رووی ته‌حه‌ددییه به‌په‌له‌كان ببنه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له وڵات ده‌كه‌ن. ئه‌و به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌رێی به‌ئاشتی پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگری بنكهفراوانه كه بتوانێت هه‌رچی زووه روبه‌رووی ئه‌م پرسه به‌په‌لانه ببێته‌وه.