هه‌رچه‌نده به‌هۆی ناجێگیریی بارۆدۆخه‌كه پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌كان ئه‌سته‌مه ، به‌ڵام هه‌زاران خێزان، كه هه‌ندێكیان ژن و منداڵ و بهساڵاچووشن، ئێستا له چیای سنجاڕ گیریان خواردووه. له هه‌مانكاتیشدا، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا زیاتر له ١٥٠ هه‌زار كه‌س توانیویانه بگه‌نه شاری دهۆكی كوردستانی عیراق یانیش بگه‌نه ناوچه جێناكۆكه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا. هه‌زارانی تریش په‌نایان بۆ سوریا بردووه و به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانیش ئێستا له چادرگهكان جێگیر كراون.
وێڕای ستایشكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌وڵه‌كانی له دابینكردنی پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئاواره ناوخۆییه‌كاندا، به‌ڕێز ملادینۆڤ وتی "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق كه ئێستا ئه‌ویش به‌ده‌ست ئه‌و لێشاوه‌ی زۆره‌ی ئاواره‌وه په‌رێشان بووه".
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا، ئاژانسه جۆراوجۆره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هانای ئاواره‌كانه‌وه چوون به‌م شێوه‌یه خواره‌وه:
-رێكخراوی خۆراكیی جیهانی : دابه‌شكردنی زیاتر له ١٦٠٠٠٠٠ ژه‌مه‌خواردن له پارێزگای دهۆك.
-كۆمیساریای باڵای پهناهندهكان : دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌لی پێویستی وه‌ك چادر و به‌تانی و رایه‌خ و شتی بۆ زیاتر له ١٧٠٠٠٠ ئاواره‌ی ناوخۆیی له باكور و ناوه‌ندی عیراق. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ، ئه‌و رێكخراوه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له دابینكردنی په‌ناگه و پاراستن بۆ ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌مان شت بۆ ئه‌و ٢٣٠ هه‌زاره ئاواره سورییه‌ی ئێستاش.
-رێكخراوی یونیسێف: دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه و به‌تانی و پاكه‌تی به‌هاناوه‌چوونی خێرا و خوێی ئاونهمان بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سكچوون. له‌مه‌ش زیاتر، ئه‌و رێكخراوه بسكیتی وزه‌به‌خشی بۆ نزیكه‌ی ٣٤٠٠٠ منداڵی خوار پێنجساڵه دابه‌ش كردوه له‌گه‌ڵ یارمهتیدانییارمهتی ئه‌و منداڵه بێكهسهكانیش.
-فه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان: دابه‌شكردنی كه‌ره‌سه‌ی پاكڕاگرتنی ته‌ندروستی و جلوبه‌رگ بۆ زیاتر له ١٣٠٠ كه‌س. هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوه نۆڕینگه‌ی گه‌ڕۆكیشی دابینكردوه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌ته ته‌ندروستییه‌كان به خزمه‌ته‌كانی منداڵبوونیشهوه.
-رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی: یارمه‌تی كه‌رتی ته‌ندروستی داوه بۆ پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیی سه‌ره‌تایی و كوتان و ره‌وانه‌كردن بۆ نه‌خۆشخانه بۆ ئاواره ناوخۆییه‌كان له خاڵه‌كانی پشكنین و چادرگهكاندا.
به‌ڕێز ملادینۆڤ وتیشی "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چی له‌ده‌ستی بێت ده‌یكات بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نها به جله‌كانی خۆیانه‌وه هه‌ڵاتوون. به‌داخه‌وه پێناچێت بارودۆخه‌كه به زویی چاره‌سه‌ر بكرێت و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش له گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد كار ده‌كات بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی سه‌دان هه‌زار كه‌س كه پێشتر ئاوار ببوون له‌گه‌ڵ خۆ ئاماده‌كردن بۆ پێشوازی كردن له چه‌ندانی تر كه پێشبینی ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا بگه‌نه ناوچه‌كه".