به‌ڕێز ملادینۆڤ له‌مباره‌وه وتی "دوای ئه‌نجامدانی یارمه‌تیی ئاسمانی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق به‌په‌له شێوازێكی گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی ئاماده ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی گیرخواردووان له جێهێشتنی ئه‌و ناوچانانه‌ی كه له‌ژێر هه‌ره‌شه‌دان".
ئه‌و وتیشی "من ده‌ستخۆشی له هاوكاریی نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م بۆ یارمه‌تیدانیان له شه‌ڕی تیرۆر و پێش‌گرتن له كۆمه‌ڵكوژی".
ئه‌و زیاتر وتیشی "عیراق به‌دۆخێكی دژوار و قه‌یراناوی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت. به‌ڕاستی كاتی ئه‌وه هاتووه كه به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سییه‌وه. من به جیددی داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له جیاوازییه‌كان نه‌هێلن و خۆشیان له به‌كارهێنان و هاندانی گردبوونه‌وه‌ی گشتی و خۆپیشاندانه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌كانیان دوور بگرن. هه‌روه‌ها، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویسته هه‌رچی زووه كۆتایی به‌ده‌ستنیشانكردنی یه‌كێك وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر بهێنێت كه بتوانێت پشتگیریی فراوانی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات و یه‌كڕیزی و یهكگرتووییش بۆ وڵات بهێنێت".