دوای سه‌ردانكردنی یه‌كێك له شوێنه حه‌وانه‌وه كاتییه‌كان، د. بادكۆك دانی به‌وه‌نا كه توانای حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌هاناوه‌چوونی خێرا و رێك‌وپێك بۆ پێویستییه به‌په‌له‌كانی ئاواره‌كان له ئاستی پێویستدا نییه. ئه‌و وتی "چونكه پێشتریش چه‌ندان كۆمه‌ڵگا له هه‌ژاریدا ده‌ژیان و سه‌رچاوه‌یه‌كی وایان نه‌بوو كه بتوانن له‌گه‌ڵ په‌كخستنی ئابووری و ده‌ربه‌ده‌ریدا هه‌ڵبكه‌ن. به‌ڵام به‌هۆی به‌خشنده‌یی كۆمه‌كبه‌خشان، وه‌ك عه‌ره‌بستانی سعودی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توانی، به هه‌ماهه‌نگی چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی لۆكاڵی و هه‌رێمی، توانی ئاوڕ له ژیانی دژواری ئاواره ناوخۆییه‌كان بداته‌وه له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی خستوویانه‌ته سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگا خانهخوێیانهی كه یارمه‌تییان ده‌ده‌ن".
ئه‌و زیاتر وتی "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆر زۆر سوپاسگوزاری حكومه‌ت و خه‌ڵكی سلێمانی یه بۆ گرتنه‌خۆی فروانی هه‌زاران ئاواره‌ی ناوخۆیی كه شه‌ڕی به‌رده‌وامی گرووپه چه‌كداره‌كان ناچاری كردوون ماڵوحاڵی خۆیان له پارێزگای نه‌ینه‌وادا جێبهێڵن. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، بههاوبهشكاری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كان و رێكخراوه ناحكومیه‌كاندا، هه‌نگاو بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی شیاو ده‌نێت بۆ پرسی ئاواره‌كان له‌شێوه‌ی دروستكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كاتی كه تێیدا بتواندرێت حه‌وانه‌وه و ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و هاتوچۆی ئازاد و كه‌شێكی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه خانهخوێیهكاندا بۆ ئه‌و خه‌ڵكه ده‌ربه‌ده‌ره دابین بكرێت".