به‌ڕێز ملادینۆڤ وتی "من چه‌ندان دڵنیاییكردنهوهم له سه‌ركرده سیاسییه عیراقییهكانهو پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به ئاره‌زوویان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا. سه‌باره‌ت به دوایین گفتوگۆش لسیتهكانی ناو په‌رله‌مان پێویسته رۆژه‌كان له چوارچێوه‌ی كاتبهندیی ده‌ستووریی رێگه‌پێدراودا سنووردار بكه‌ن و كاریش بۆ دامه‌زراندنه پێویسته‌كان بكه‌ن. یه‌كه‌م هه‌نگاویش به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌كات كه پێویسته بێ دواكه‌وتن ئه‌نجام بدرێت. خه‌ڵكی عیراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن".