ئه‌و وتی "من كوشتنی عه‌لا ئیدوار شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م. ترس و توندوتیژی بۆ پێش‌گرتن له به‌ده‌ستهێنانی هه‌واڵ به‌كار دێت. بۆیه حكومه‌ت پێویسته چی له ده‌ستیان دێت بیكه‌ن بۆ په‌لكێشكردنی تاوانبارنی ئه‌و كوشتنه بۆ به‌رده‌م دادگا".
عه‌لا ئیدواردی ته‌مه‌ن ٤١ ساڵه وازی له كاره‌كه‌ی وه‌ك وێنه‌گر له ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لغه‌دی نه‌ینه‌وا هێنا دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرا ئه‌گه‌ر له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت. عه‌لا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له باكوری موسڵ كوژرا.
له ٥ ساڵی رابردوودا ٢٣ رۆژنامه‌نووس كوژراون به "عه‌لا"شه‌وه. بۆیه ده‌سه‌ڵاتداران پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌م كوشتنانه بكه‌ن. راپۆرتی به‌رپرسی گشتیی یونیسكۆ ، كه هه‌ر ٢ ساڵ جارێك ده‌رده‌چێت، باسی ئه‌و تاوانانه ده‌كات كه دژی رۆژنامه‌نوسان و كهمینهنهتهوهكان ئه‌نجام ده‌درێن له‌گه‌ڵ خستنه‌رووی مه‌ترسی لهسزابهدهربوون و له‌ساڵی ٢٠٠٨یشهوه بووه‌ته به‌شێك له به‌رنامه‌ی جیهانیی یونیسكۆ بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی و دواییش پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ناوحكومی ده‌كرێت كه له "به‌رنامه"كه به‌رپرسه.