به‌ڕێز ملادینۆڤ له‌مباره‌و وتی "ره‌وشی خه‌ڵكی ئامرلی له بارودۆخێكی دژواردان و پێویستیان به كاری به‌په‌له هه‌یه بۆ پێش‌گرتن له ئه‌گه‌ری روودانی كۆمه‌ڵكوژی دژی دانیشتوانی ئه‌و شاره. ئه‌و شاره له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام)ه‌وه ئابڵۆقه دراوه و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش خه‌ڵكه‌كه‌ی له ره‌وشێكی دژواردان. من به توندی داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌م كه چی له‌ده‌ستی دێت بیكات بۆ شكاندنی ئه‌و ئابڵۆقه‌یه و دڵنیابوون له‌وه‌ی كه یارمه‌ته مرۆییه‌كانیش ده‌گه‌نه دانیشتوانی ئه‌و شارۆچكه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێكیش بۆ شوێنێكی تر ده‌گوازرێنه‌وه. هاوپه‌یمانه‌كانی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراق كار بكه‌ن بۆ پێش‌گرتن له كاره‌ساتی مرۆیی".
ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "نه‌ته‌وه یهكگرتوهككانی عیراق چی له‌ده‌ستی دێت ده‌یكات بۆ پشتگیریكردنی له حكومه‌ت و خه‌ڵكی عیراق له سووككردنی كۆژانه‌كانی دانیشتوانی ئه‌و شاره".