به ئاماژه‌كردنی بۆ نیگه‌رانیی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی سه‌ربازگه‌ی سبایكه‌ر له ١٢ی حوزه‌یراندا، به‌ڕێز ملادینۆڤ له‌مباره‌وه وتی "به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كان گهلهكوشتار له سه‌ربازگه‌ی سبایكه‌ر ئه‌نجامدراوه كه تێیدا سه‌دان عیراقی له‌لایه‌ن "داعش"ه‌وه به كۆمه‌ڵ كوژراون.
له راستیدا ئه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی عیراقی چی له‌ده‌ستی بێت بیكات بۆ خستنه‌ڕووی راستیی سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ئه‌و پیاوانه و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی ئێسكوپروسكی هه‌ر كوژراوێك و ئازادكردنی هه‌ر دهستبهسهرێك له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و خزم و كه‌سوكاری ئه‌و قوربانییانهدایه كه تا ئێستاش چاره‌نوسی خوشهویستانیان نازانن". ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی كه "ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه، چی تاك و چی كۆمه‌ڵ، پێویسته په‌لكێشی دادگا بكرێن".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی حكومه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دڵنیابوون له دابینكردنی به‌رپرسیاری سه‌باره‌ت به‌م تاوانانه، ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ١ی ئه‌یلولی بڕیارێكی ده‌ركرد كه داوای ناردنی تیمێكی لێكۆڵه‌ران بۆ عیراق له نوسینگه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن داعش و گروپه چه‌كداره وابهستهكانییهوه ئه‌نجامدراون.
داعش و گروپه چه‌كداره وابه‌سته‌كانی له ١١-١٢ی حوزه‌یرانی پانتاییه‌كی زۆریان له باكور و ناوه‌ندی عیراق داگیركرد به چادرگه‌ی سبایكهری نزیك شاری تكریتی پارێزگای سهلاحهدینیشهو و "داعش"یش ئه‌و كاته رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی ١٧٠٠ سه‌ربازی گیراو و چه‌ندان كارمه‌ندیی سه‌ربازیی تری ئه‌و چادرگهیهی له سێداره داوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌و، ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییه ترسناكانه‌ی كه هه‌ر زوو دوای داگیركردنی ناوچه‌كان داعش له ماڵپه‌ڕ و تۆڕه‌كان بڵاویكرده‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاوانی گه‌نج بۆ شوێنێكی دوور براون و له‌وێش به ڕیز له‌سه‌ر زه‌وی درێژیان كردوون و دوایش له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه به‌شێوه‌كی پلانبۆدانراو و دڕندانه كوژراون.