ئه‌و له‌مباره‌وه وتی "له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و گرفته مرۆیی و ئابوری و ئاسایشییانه‌ی كه به‌رۆكی عیراقیان گرتووه، من ئه‌م هه‌له بۆ هاندانی حكومه‌ت دهقوزمهوه بۆ كاركردنی كاریگه‌رانه، هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م گرفتانه و به‌تایبه‌تتریش به‌هه‌ندوه‌رگرتنی هه‌ره‌شه‌كانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) و مسۆگه‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی عیراق".
وێڕای ده‌ربڕینی ئاماده‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی تازه له هه‌ر هه‌وڵێكی بۆ په‌ره‌دان به هاوكاریی فراوان بۆ عیراق له قوناغه‌كانی داهاتوودا، ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "من به تاسه‌وه ده‌ڕوانمه كاركردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی و كابینه‌كه‌ی و هانی هه‌موو پهیوهنددارانیش ده‌ده‌م بۆ به‌یه‌كه‌وه كاركردنیان له پشتگیریكردن له هه‌وڵه‌كانی".