ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "سه‌رخۆشی گه‌رم و پڕبه‌دڵی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و خاتوونه و هه‌زاران قوربانی تری تاوانه‌كانی داعش ده‌كه‌م"
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "یونامی"ش، خاتو ئه‌لنوعه‌یمی له ١٧ی ئه‌یلول له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌لایه‌ن داعشه‌وه گیرا دوای ئه‌وه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی فێیسبوكی خۆی ره‌خنه‌ی له وێرانكردنی شوێنه ئاینی و كهلتوریییهكان له‌لایه‌ن داعشه‌وه گرتبوو. ئه‌و له‌لایه‌ن ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت "دادگای شه‌رعی"یه‌وه تۆمه‌تی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی درابووه پاڵ. دوایش بۆ ماوه‌ی ٥ رۆژی تر گرتنه‌كه‌ی درێژكرایه‌وه و له‌و ماوه‌یه‌شدا و پێش كوشتنه‌كه‌ی به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه بۆ ناچاركردنی له‌سه‌ر پهشێمانبونهوه ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر درابوو.
به‌ڕێز ملادینۆڤ وتیشی "به ئازاردان و كوشتنی خانمهپارێزهر و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ، كه داكۆكی له مافه مرۆیی و مه‌ده‌نییه‌كانی هاوڵاتییانی مۆسڵ ده‌كرد، داعش سه‌لماندی كه له‌سه‌ر سروشتی قێزه‌ون و رق و كینه و دڕندایه‌تی و بێبههاكردن و پشتگوێخستنی ته‌واوی شكۆی مرۆیی هه‌ر به‌رده‌وامه. له راستیدا، داعش له ئه‌نجامدانی كاری دڕندانه و ترسنۆكانه و پیس و بوگهنهكانی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خه‌ڵكی لاواز و بێدیفاعی كردووه‌ته ئامانج و ئهوتاوانانهش بوونه‌ته مایه‌ی هێنانی ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كی زۆر بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان به‌ده‌ر له ره‌گه‌ز و ته‌مه‌ن و ئاین و بیروباوه‌ڕ و نه‌ته‌وه".
ئه‌و له كۆتاییدا وتی "من داوا له حكومه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی شێلگیرانه روبه‌رووی هه‌ره‌شه‌كانی داعش ببنه‌وه كه بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیریی هه‌موو عیراقییه‌كان مه‌ترسین و هه‌رچی له‌ده‌ستیشیان دێت بیكه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه تاوانباران به‌سزای ره‌وای خۆیان ده‌گه‌ن".