به‌ڕێز ملادینۆڤ له‌مباره‌وه وتی "ئه‌م بڕیاره مێژووییه به‌تایبه‌تی هانده‌رێكه بۆ عیراق له‌شه‌ڕه‌كه‌ی دژی تیرۆر و خهڵكهچهكدارهكانی وه‌ك داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) و ئه‌و خه‌ڵكه بیانییانه‌ش كهپهیوندییان پێوه ده‌كه‌ن".
وێڕای هۆشداریدانیی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پێویسته پێشپێگرتن و له‌ناوبردنی هه‌ره‌شه‌كان به‌گوێره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و یاساورێسایه مرۆییه‌كان و په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بن، هه‌روه‌ها وتیشی "تیرۆر پێویسته به‌شێوه‌یه‌ك بنبڕبكرێت كه نه‌بێته هۆی په‌ڕگیریی زیاتر و مردنی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی".
بهئاماژهكردنی به برگه‌ی ١٦ی ئه‌و مادده‌یه، به‌ڕێز ملادینۆڤ وتی "من به‌توندی هانی حكومه‌تی عیراق ده‌ده‌م بۆ به‌شداریپێكردنی كۆمه‌ڵگا ناوخۆییه په‌یوه‌ندداره‌كان و كاركهره ناحكومییه‌كان له گه‌شه‌دان به ستراتیژییه‌كان بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی په‌ڕگیرانه كه ببێته مایه‌ی بره‌ودان به ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی كه ده‌بنه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌ڕگیریی پڕ توندوتیژی".
ئه‌و زیاتر وتیشی "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به چڕی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و هاوبهشكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كار ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری به‌رنامه و شێوازی وا كه له روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی قوربانییه‌كانی یارمه‌تیی عیراق بده‌ن به جێبه‌جێكردنی ته‌واوی پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عیراق".