به‌ڕێز ملادینۆڤ له‌مباره‌وه وتی "من ده‌ستخۆشی له‌م رێككه‌وتنه‌ی نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به كێشه‌ی بودجه و ستایشی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراق ، به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانیش ده‌كه‌م كه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ردان كه ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه سوودی هه‌موو عیراقییه‌كانی تێدایه. له‌راستیدا، ئه‌و دوو به‌ڕێزه سه‌ركردایه‌تیی دڵسۆزانه‌ی خۆیان له‌كاتی زۆر پێویستدا نیشاندا و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوی گرنگه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ره‌وا و گشتگرانه و ده‌ستوورییانه‌ی هه‌موو پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی تریش".
ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌بێته مایه‌ی دابینكردنی مووچه بۆ موچه‌خۆرانی كه‌رتی گشتی له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌روه‌ك چۆن رێگه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌دات كه له كاتی قه‌یرانی نیشتمانیدا ده‌ست به به‌شدارییه‌كانی خۆی بۆ بودجه‌ی فیدرالی عیراق بكاته‌وه".