بەڕێز ملادینۆڤ هەروەها وتی: " لەڕاستیدا، ئەوە بەرپرسیارێتی حکومەتی عیراقە کە دڵنیا بێت لەوەی هەموو هێزە چەکدارەکان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدان و ڕێز لە سەروەری یاسا گیراوە و هاووڵاتیانی مەدەنیش لە سەرتاسەری عیراق پارێزراون بەو ناوچانەشەوە کە بەم دواییە لەچەنگ هێزەکانی داعش ڕزگارکراونەتەوە. هەر ئەگەر هەر کەسێک وەک تاوانبار لەم تاوانە دەستنیشان کرا ئەوا پێویستە بەگوێرەی یاسا دادگایی بکرێت." هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە ئەو ئاوارانەی لەبەر مەترسیەکانی داعش ڕایانکردووە پێویستە بگەڕینەوە ماڵەکانی خۆیان و لەسەر پۆلیسی ناوچەکانیش پێویستە کە ژیان و سەروماڵی ئەو خەڵکانە بپارێزن بەگوێرەی ستاندەردە ناوەخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ.