نوێنه‌رانی شیعه و سوننه و كریستان و سائیبه مه‌ندایی و یه‌زیدی و به‌هایی به‌گشتی له‌سه‌ر داواكردن بۆ ئاشتی و لێبورده‌یی كۆده‌نگ بوون به‌تایبه‌تی له كاتێكدا كه تیرۆریستان و گرووپه توندڕه‌وه‌كان له هه‌وڵی پارچه‌پارچه‌كردن و لاوازكردنی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای عیراقین.
له وته‌ی كردنه‌وه‌شیدا، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین و تی "سه‌ركرده‌كانی هه‌موو ئاینه‌كان به‌رپرسیارییه‌كی گه‌وره‌یان له ئه‌ستۆیه بۆ په‌ره‌دان و پاراستنی ئاشتی و یه‌كڕیزی له عیراقدا كه به‌ردی بناغه‌ی روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر و داعشن".
لای خۆشییه‌وه شێخ عیدۆ بابه‌شێخی نوێنه‌ری یه‌زیدییه‌كان ئاماژه‌ی به‌و هاوشانی و پشتگیرییه كرد كه موسڵمانان و كریستانه‌كانی عیراق نیشانیاندا له پێشكه‌شكردنی هاوكارییان بۆ یه‌زیدییه لێقهماوهكانی كاره‌ساته‌كانی سنجاڕ دوای مانگی ئابی ٢٠١٤.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز بوستین وتیشی "له راستیدا په‌ره‌دان و به‌ره‌وپێشبردنی كارنامه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه‌كانی پێكه‌وه‌یی به به‌شداریكردنی سیاسییانه و ئاینییانه‌ی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی عیراق كارێكی زۆر زۆر گرنگ و پێویسته".
"هه‌فته‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی" چه‌ندان چالاكی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا له‌خۆگرتبوو وه‌ك كۆنفرانسی ههمهئاینی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌مار ئه‌لحه‌كیمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراقی له ١٣ی كانونی دووه‌م و خزمه‌تی ههمهئاینی له مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له به‌غداد له ١ی شوبات و گفتوگۆی ههمهئاینی له مه‌زاری سائیبه‌ی مه‌ندایی له ٢ی شوباتدا كه تێیاندا به‌شداربووان، به نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگاكانی مه‌ده‌نیشه‌وه، جه‌ختیان له‌سه‌ر چاكسازیی ده‌ستوری و كاراكردنی یاساكان كرده‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی قسه‌ی ناشیرین و كینهدار. سه‌ركرده ئاینییه‌كانی هه‌موو بیروباوهڕهكانیش چه‌ند پارچه‌یه‌كیان له كیتابه پیرۆزه‌كان بۆ ئاماده‌بووان خوێنده‌وه و له رێوڕه‌سمێكیشدا چه‌ندان كۆتر وه‌ك نیشانه‌ی یه‌كڕیزی فڕێندران. له هه‌ولێریش له رۆژانی ٥ و ٧ی شوبات چه‌ند چالاكییه‌كی هاوشێوه ئه‌نجامدران.