هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر ریسواكردنی كاره‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریسته كرده‌وه له وێرانكردنی شوێنه‌وارییه كه‌لتوری و ئاینییه‌كانی عیراق و سوریا و به نیگه‌رانیشه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌و رێكخراوه دڕنده‌یه و هه‌ندێ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵی تری سه‌ر به ئه‌لقاعیده كه‌وتوونه‌ته په‌یداكردنی داهات له‌رێگه‌ی به‌قاچاغبردن و تاڵانكردنی كه‌لوپه‌له كه‌لتورییه‌كانی شوێنه‌واره كۆنه‌كان و موزه‌خانه‌كان و پهرتوكخانهكان و ئه‌رشیفه‌كان و شوێنه‌كانی تری عیراق و سوریا له پێناو گه‌شه‌دان به هه‌وڵه‌كانیان بۆ چه‌كداركردن و به‌هێزكردنی توانای كرده سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی كاره تیرۆریستییه‌كانیان.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه كه رێكخراوی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) ده‌بێ له‌ناوببرێت و ئه‌و توندوتیژی و رق وكینه و لێنهبوردهییهی كه ئه‌و رێكخراوه په‌یڕه‌وی ده‌كات ده‌بێ له ره‌گه‌وه هەڵبکێشرێت. ئه‌ندامه‌كان هه‌ره‌وها زیاتر پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه ئه‌م جۆره كاره دڕنده و قێزه‌ونه به‌رده‌وامانه له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه نه‌ك هه‌ر نایان ترسێنێ به‌ڵكوو مكوڕی و پێداگری حكومه‌ت و ده‌زگاكان، به‌وانه‌شه‌وه كه له‌ناوچه بهركهوتهكانن، بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی داعش زیاتر ده‌كات هه‌روه‌ك له بڕیاره‌كانی "ئه‌نجومه‌نی ئاسایش"یش به ژماره‌كانی ٢١١٦ (٢٠١٤) و ٢١٧٠(٢٠١٤) و ٢١٩٩(٢٠١٥) ئاماژه‌ی پێدراوه و خهختیش له‌سه‌ر پایهندیی ته‌واو و جێبهكێردنی بێچه‌ندوچوونی گشت وڵاته ئه‌ندامه‌كانه‌وه كراوه‌ته‌وه (بڕیاری ١١٦٢٥ و ١١٧٩٩).
ئه‌وان دڵنییایی ئه‌وه‌شیان دا كه هه‌رگیز هیچ جۆره كارێكی توندوتیژی یان تیرۆر ناتوانێت رێڕه‌وی ئاشتی و و دیموكراسی بنیاتنانه‌وه له عیراق بگۆڕێت به‌وپێیه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌روه‌ریی یاسا و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ دامه‌زراون و له‌لایه‌ن خه‌ڵك و حكومه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه پشتگیری‌یان لێ ده‌كرێت. ئه‌ندامانی به‌ڕێز ئه‌وه‌شیان وه‌بیر وڵاته‌كان هێنایه‌وه كه پێویسته دڵنیابن له‌وه‌ی كه رێوشوێنه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌گه‌ڵ پابه‌ندییه‌كانی یاسای جیهانی و به‌تایبه‌تیش مافه‌كانی مرۆڤ و په‌ناهنده‌یی و یاسای جیهاندا (به‌گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ژماره ١١٧٩٩) ده‌گونجێن