شانده‌كه له هه‌ر یه‌كه له به‌رپرسان و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی وه‌ك ژانێ پێرسێ له خۆراكی جیهانی و سه‌ید جه‌عفه‌ر حوسێن له ته‌ندروستیی جیهانی و ڤینجێنزۆ لیێونێتی له كۆمیساریای باڵای پهناهندهكان و گودرون كرۆنێر له كۆچی جیهانی و د. سادق سه‌ید له رێكخراوی ژنان نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهاتبوو. شایانی باسیشه، له‌م سه‌ردانه‌دا نوێنه‌ری بنكه‌ی چاودێریی و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شی نیوان نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عیراق یاوه‌ری شانده‌كه بوو.
سه‌ردانه‌كه ٢ چادرگه‌ی گرته‌وه له كۆی ئه‌و ٧ چادرگهیهی كه تازه له به‌غداد و ده‌وروبه‌ری بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ئاوارهناوخۆییهكانی ره‌مادی و فه‌لوجه دروستكراون. رێكخراوه‌كانی خۆراكی جیهانی و یونیسێفیش وه‌ك پشگیرییهك بۆ كاره به‌هاناوه‌چوونه مرۆییهیكانی حكومه‌تی عیراق خوراك و كه‌لوپه‌لی پاكڕاگرتنی ته‌ندروستییان به سه‌ر ئاواره‌كانی ناوچه‌ی ئهماراتدا دابه‌ش كرد و رێكخراوی كۆچی جیهانیش یارمه‌تی ئه‌و قوتابییانهو خێزانهكانییانی دا كه له كولێژێكی ئه‌بوغرێب گیرسابوونه‌وه. یارمهتییهكهش به‌شێكه له به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ زیاتر له ١٠٠ هه‌زار ئاواره‌ی ٢ هه‌فته‌ی رابردووی پارێزگای ئه‌نبار.
له‌مباره‌وه خاتو گراندێ وتی "به‌ڕاستی مایه‌ی دڵخۆشییه كاتێك هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراق بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی ره‌مادی ده‌بینیت". ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "ئێستا چادرگه دروستكراون و یارمه‌تی پێویستی ژیاریش دابه‌شكراوه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، خه‌ڵكیش به‌هانای ئاواره‌كانه‌وه چوون و ده‌رگای ماڵه‌كانیان نه‌ك هه‌ر ئاواڵه كردووه و بگره خۆراكیشیان له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش كردوون."
ئه‌و زیاتر وتی "ئێمه باش ده‌زانین كه ئه‌مه كارێكی گه‌وره‌یه و خۆشبه‌ختانه‌ش هاوبهشكاره مرۆییه‌كانیش به دابه‌شكردنی خۆراك و چادر و ئاوده‌ست و پێویستییه‌كانی تری كه‌سی و ماڵی پشتگیری‌یان له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراق كردووه ".