هه‌ر دوای دهستبهكاربونیشی وه‌ك سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) ، به‌ڕێز كوبیش چاوی كه‌وت به هه‌ریه‌كه له به‌ڕێز د. فوئاد مه‌عسومی سه‌رۆك كۆماری عیراق و به‌ڕێز سه‌لیم ئه‌لجبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و به‌ڕێز هومام حه‌مودی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێزان ئۆسامه نوجه‌یفی و ئه‌یاد عه‌لاویی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و و وه‌زیره‌كان و پارێزگاره‌كان و سه‌رۆك هۆزه‌كان و چه‌ند نوێنه‌رێكی باڵای تر. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، به‌ڕێز كوبیش گردبونه‌وه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ و نافه‌رمی له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌رانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له باره‌گای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عیراق ئه‌نجامدا.
له هه‌موو ئه‌و كۆبونهوانهشدا، به‌ڕێز كوبیش ٣ په‌یامی سه‌ره‌كی دووپات ده‌كرده‌وه كه بریتی بوون له (١) حكومه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگای نێوه‌ده‌وڵه‌تی ده‌بێ زۆر به‌په‌له هاوكاریی پێویست بۆ ملیۆنان ئاواره‌ی ناوخۆ دابین بكه‌ن له پێناو رێزگرتن له پێویستی و ماف و شكۆیان و (٢) حكومه‌ت پێویسته چاودێری كرده سه‌ربازییه‌كانی دژی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) بكات و هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانیش له رووی لێپێچینه‌وه بخاته ژێر ركێفی خۆی له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی خه‌ڵك به هۆزهكانیشهوه و (٣) هه‌موو پێكهات و سه‌ركرده‌كانی عیراقیش پێویسته به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ عیراقێكی یه‌كگرتوو بێ گوێدانه ئاین و نه‌ته‌وه و پاشخانی تایه‌فی.
به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه به ئامادبووانی وت "له راستیدا رووبه‌روبونه‌وه‌ی داعش هه‌ر ته‌نها به رێگه‌ی سه‌ربازی نابێت به‌ڵكو پێویستی به به‌شداریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوریی حكومه‌تی عیراق و ئاشته‌وایی نیشتمانیش هه‌یه".
هه‌روه‌ها، به‌ڕێز كوبیش له ٢٠ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی شاری نه‌جه‌فی پیرۆزی كرد و له‌وێش دوای سه‌ردانكردنی مه‌زاری پیرۆزی ئیمام عه‌لی له‌لایه‌ن ئایه‌توڵڵا سیستانی یه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا. له كۆبونه‌ویه‌كدا هه‌ردوولا تاوتوێی دۆخی دژواری ئاواره ناوخۆییه‌كانیان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوكارییه‌ش كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی خانهخۆێی ناوچه‌كه‌وه پێشكه‌شیان كراوه له‌گه‌ڵ باسكردنی گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومه‌ت له كاتی رزگاركردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش و پێویستیی یه‌كڕیزی له نێوان سه‌ركرده سیاسییه‌كان و هه‌موو هێزه‌كانی وڵات‌دا.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی "ئه‌مه داوایه‌كی پاڕانهوهئاسایه بۆ بۆهه‌مو هێزه‌كانی وڵات كه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن".
هه‌ر له‌شاری نه‌جه‌ف، به‌ڕێز كوبیش چاوی به ئایه‌توڵڵا موحه‌ممه‌د سه‌ید حه‌كیم وشێخ موحه‌ممه‌د یاقوبی كه‌وت.
رۆژی دواتریش له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لته‌ها پێشه‌وای مزگه‌وتی ئه‌بوحه‌نیفه له به‌غداد پێشوازی لێكرا و نوێنه‌ری به‌ڕێزیش به‌ڵێنی به‌هه‌ندوه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی دا كه له‌لایه‌ن ئه‌و پێشه‌وا به‌ڕێزه‌وه خرابوونه به‌رباس و ئه‌و زیاتر به پێداگری هه‌موو سه‌ركرده ئاینییه‌كانیش له‌سه‌ر یه‌كڕیز و پێكه‌وه‌یی و ئاشته‌وایی و ئاوڕدانه‌وه له پێویستییه‌كانی خه‌ڵكی گشتی دڵخۆش بوو.
دوای سه‌ردانی شاڕی پیرۆزیش، به‌ڕێز كوبیش له سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستانیش زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان ئه‌نجامدا له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه گفتوگۆی زۆر گرنگ و پڕبایه‌خی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود به‌رزانیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانیی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز كه‌ریم سنجاڕیی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندان كه‌سایه‌تی تر ئه‌نجامدا.
له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی به‌غداد و هه‌ولێر و نه‌جه‌فیش ئاواره‌بوونی ٢.٧ ملیۆن خه‌ڵك له مانگی كانونی دووه‌می ٢٠١٤ه‌وه و ئه‌و قه‌یرانه مرۆییه‌ش كه به‌م هۆیه‌وه به‌رۆكی وڵاتی گرتووه خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه. به‌ڕێز كوبیش سوپاسی خه‌ڵكی خانه‌خۆیی ناوچه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌ش به ئاواره‌كانیان كردووه به كردنه‌وه‌ی ماڵ و دڵیان بۆ پێشوازی كردنی خه‌ڵكی لێقه‌وماو له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا. ئه‌و هه‌روه‌ها به توندی داوای له حكومه‌تی عیراق و كۆمهكبهخشانیش كرد بۆ خستنه‌گه‌ڕی سه‌رچاوه‌ی دارایی زیاتر بۆ دابینكردنی یارمه‌تی پێویست بۆ لێشاوی ئاواره ناوخۆییه‌كان كه هه‌ر له په‌ره‌سه‌ندندایه. هه‌روها ئه‌وان باسی ئه‌و پشتگیرییه فراوانهشیان كرد كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌ش به ئاواره ناوخۆییه‌كانی ده‌كات.