كۆنفرانسه‌كه به‌رهه‌می هاریكاری نێوان "لێژنه‌ی به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردنی ئاشته‌وایی نیشتیمانی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران" و "نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی)" بوو.
شایانی باسه، زیاتر له ١٠٠ راگه‌یاندكار و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌و كۆنفرانسه ئاماده بوون.
له میانه‌ی وتارێكیدا كه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی كۆنفرانسه‌كه‌ی كرد، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین ئاماژه‌ی به "ئازادیی راده‌ربڕین" كرد وه‌ك گرنگترین گۆڕانكارییه دیموكراتییه‌كانی دوای ٢٠٠٣ی وڵات و داوای له رۆژنامه‌نوسانیش كرد بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م ئازادییه بۆ پشتگیریكردنی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت كه به‌دوای گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریدا ده‌گه‌ڕێت.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان به‌و قه‌یرانه سه‌ختانه‌ش كرد كه به‌رۆكی پانتاییه‌كی فراوانی عیراقیان گرتووه و به "چه‌په‌ڵترین هێزی تیرۆر"یشی ناوزه‌د كردن. به وته‌ی به‌ڕێز بوستینیش، یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی عیراق كاری ههرهلهپێشینهیه و تاكه چاره‌سه‌ریش بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای وڵات‌دا ته‌نها ئاشته‌وایی نیشتمانییه.
لای خۆشییه‌وه، به‌ڕێز موحه‌ممه‌د سه‌لمانی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی ئاماژه‌ی به شێوازی گیانی تازه و به‌ڕێوه‌بردنی گشتگرییانهی "لێژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی" كرد كه له‌و باوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئاشته‌وایی نیشتیمانی بێ به‌شداریكردنی كه‌سانی ده‌سته‌بژێر و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت هه‌رگیز نایه‌ته‌دی و پێداگریشی له‌سه‌ر ئه‌و راستییهكرد كه چاره‌سه‌ری گشتگرییانهی كێشه‌كان به‌ردی بناغه‌ی سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا.
به‌ڕێز سه‌لمان وتیشی كه لێژنه‌كه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یونامی، هه‌وڵی چڕی خستووه‌ته كار بۆ په‌یوه‌ندیگرتنی راسته‌وخۆ و یان له‌رێگه‌ی كه‌سانی میانگیرهوه له‌گه‌ڵ هه‌موو په‌یوه‌ندداره‌كانی ناوه‌وه و دره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی نیشتیمانی. ئه‌و پێداگری له‌سه‌ر رۆڵی گرنگی كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه و رادروستكهرانیش كرد وه‌ك كرۆك و هه‌ڵگرانی پرۆژه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی.
كۆنفرانسه‌كه به چه‌ندان راسپارده‌ی گرنگ كۆتایی هات بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێ به‌رنامه‌ی نوسرا و بینراو و بیسراو و چه‌ندان كه‌ناڵی راگه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنی و سه‌كۆی راگه‌یاندنی تریشه‌وه جێبه‌جێ بكرێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش به ئه‌ندامییه‌تی نوێنه‌ری یونامی و "لێژنه‌ی به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ئاشته‌وایی نشتیمان" پێكهێنرا بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كان پێكهێنرا كه ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر درێژه‌دان به هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانیان ده‌ربڕی كه ئێستا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی له به‌ره‌وپێشچووندان.