له‌مباره‌وه به‌ڕێز كوبیش وتی "من ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی گێرانه‌وه و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری ده‌كه‌م. پێویسته گفتوگۆ و دایه‌لۆگی سیاسی، كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراسی و رێككه‌وتن به‌ند بن، شوێنی گرژی و روبه‌روبوونه‌وه بگرنه‌وه. پێویسته پارته سیاسییه‌كانیش هه‌رچی زووه بڕیار له‌سه‌ر خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه سیاسییه‌كان بده‌ن و پێش له توندوتیژی بگرن و چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و چه‌قبه‌ستووه له‌مێژینه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و چاكسازی بده‌ن بێ دروستبوونی بۆشایی له ده‌سه‌ڵاتدا". ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ده‌بێته مایه‌ی خراپتركردنی ئه‌و بارودۆخه دژواره‌ی كه هه‌ر پێشتریش به‌رۆكی هاوڵاتییانی گرتبوو وه‌ك شه‌ڕی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) و قه‌یرانی بودجه و دژوارییه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دانیشتوانی هه‌رێم كه له ئێستادا نزیكه‌ی ٧.١ ملیۆن ئاوارهشی له‌خۆگرتووه".
ئه‌و زیاتر وتی " پێویسته پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پێناو خه‌ڵكی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمه‌كه‌و وڵاتیشدا ئارامی و سه‌قامگیری بكه‌نه كاری سه‌رلیستی خۆیان. هه‌ر بۆیه من هانی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی پارته سیاسییه‌كان ده‌ده‌م بۆ گوێگرتن له ده‌نگی پێشمه‌رگه‌كانی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش كه بۆ دابینكردنی ئارامی و یه‌كڕێزی له هه‌مبه‌ر هه‌ره‌شه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پێشخستنی چاكسازیی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و دادوه‌ری هه‌رێمه‌كه له شه‌ڕی تیرۆردان".
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی "من هه‌روه‌ها هانی ده‌سه‌ڵاته‌كان و هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ش ده‌ده‌م بۆ دابینكردنی كاركردنی شایستانه‌ی سیسته‌می سیاسی و داموده‌زگاكانی و پارته سیاسییه‌كان و باره‌گاكانیان به گونجانی ته‌واو له‌گه‌ڵ بنه‌ما و شێوازه‌كانی دیموكراسی له‌گه‌ڵ دابینكردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی نوێنه‌رانی سیاسیش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بێ هیچ ترس و دڵهراوكهیهك كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام دهن".
له‌لایه‌كی تره‌وه ، وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی كوشتن و برینداركردنی پۆلیس و خۆنیشانده‌ران و تێكدانی باره‌گاكان له هه‌فته‌ی رابردوودا ، به‌ڕێز كۆبیش وتی "ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره توندوتیژییانه ده‌بێ هه‌رچی زووه له پرۆسه‌یه‌كی دادگاییكردنی شایسته‌دا په‌لكێشی دادگا بكرێن".
وێڕای "بهرپرسیاكردنی ده‌زگا پهیوهندداراهكانی ئاسایش له دابینكردنی سه‌قامگیری بۆ خۆنیشاندانی ئاشتییانه له پێناو رونه‌دانی توندوتیژیدا" ، ئه‌و زیاتر وتیشی " پێویسته ده‌سه‌ڵات مافی خستنه‌رووی ئاشتییانه‌ی داواكارییه‌كان بۆ ماف و حوكمڕانی باش داببین بكات و له هه‌مان كاتیش‌دا خۆنیشانده‌رانیش پێویسته رێز له یاسا بگرن و خۆیان له هه‌موو كارێكی توندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی به‌دوور بگرن".
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و راستییه‌ش كرد كه "یهكترتاوانباركردن و راگه‌یاندنی ئاگراوییانه له‌لایه‌ن پارته سیاسیه‌كان و خراپبه‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیش بوونه مایه‌ی زیاتر گڕگرتنی گرژییه‌كان و گۆڕینی خۆنیشاندانه‌كان بۆ كاری توندوتیژی. ئه‌وه‌ش گرنگه كه راگه‌یاندن ، به‌تایبه‌تی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه خۆی له هاندانی پشێوی و توندوتیژی و دووبه‌ره‌كی دوور بگرێت به‌تایبه‌تیش له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستادا. له هه‌مانكاتیشدا، كاری راگه‌یاندنیش پێویسته پارێزگاری لێ بكرێت و ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستاش نابێ هه‌رگیز نه بۆ بێده‌نگكردنی راگه‌یاندن و نه بۆ په‌كخستنی كاری رۆژنامه‌نووسانیش بقوسترێتهوه و به‌كاربهێنرێت".