پێنج شەممە, 12 تشرینی دووەم 2015 03:00

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تاوتوێی بارودۆخی عیراق ده‌كات

به‌غدا، ١٢ تشرینی دووه‌می ٢٠١٥:- له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌دا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش راپۆرتێكی له‌سه‌ر بارودۆخی عیراق پێشكه‌ش به‌ سكرتێری گشتیی كرد به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره‌ ٢٢٣٣ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ساڵی ٢٠١٥ و راپۆرتی سكرتێری گشتی سه‌باره‌ت به‌ كوێتییه‌ بێسه‌روشوێنه‌كان و خه‌ڵك و كه‌لوپه‌لی وڵاتی سێهه‌م به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره‌ ٢١٠٧ی ساڵی ٢٠١٣ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.

دوای تاوتوێكردنه‌كه‌ش، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، به‌ڕێز باڵوێز پێته‌ر ویلسۆنی به‌ریتانی وتی كه‌ "ئه‌نجومه‌ن" پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كۆبۆته‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی عیراق گفتوگۆی كردبوو و پشتگیری خۆشی بۆ سه‌روه‌ری و یه‌كییه‌تی خاكی عیراق ده‌ربڕیبوو.

ئه‌نجومه‌ن به‌ هه‌مانشێوه‌ پشتگیری خۆشی بۆ چاكسازییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق حه‌یده‌ر عه‌بادی راگه‌یاند كاتێك كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وتی "ئه‌نجومه‌ن پشتگیری له‌ هه‌وڵه‌كانی چاكسازی و ئاشته‌وایی نیشتمانی ده‌كات چونكه‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌تی دژه‌ داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) ئه‌وه‌نده‌ گرنگن كه‌ پێداگری له‌سه‌ر پێویستبوونیان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ زێده‌ڕۆیی نییه‌".

ئه‌و هه‌روەها نیگه‌رانیی زۆریشی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی مرۆیی و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌ربڕی به‌تایبه‌تیش بۆ ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان كه‌ ئێستا ژماره‌یان له‌ ٣ ملیۆن تێپه‌ڕ ده‌كات.

بەڕێزیان هه‌روه‌ها وتیشی "پشتگیرییه‌كی زۆر بۆ كاركردن له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ناناوه‌ندكردن و دژه‌ گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌".

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن هه‌روه‌ها باسی له‌ پشتگیری كردنی پارته‌ سیاسییه‌كانی كوردستانیش كرد بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه‌ دیموكراسییه‌كان.

جه‌نابی سه‌رۆك ده‌ستخۆشی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌شی سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیی بنیاتنه‌رانه‌ی نێوان عیراق و كوێت خسته‌ڕوو.


بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی راپۆرت و ته‌كه‌ تكایه‌ سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌رانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ :

http://bit.ly/1NNhZ6P بۆ وته‌ی به‌ڕێز یان كوبیش له‌ ١١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥

http://bit.ly/1MZak6G بۆ وته‌ی به‌ڕێز یان كوبیش له‌ ١١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥

http://bit.ly/1NNiBcB بۆ راپۆرتی سكرتێری گشتی

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.