ماده‌ی ٢٦ ده‌ڵێت كاتێك تاكێك ده‌بێته موسڵمان، ئه‌وا منداڵه‌كانی ئه‌و كه‌سه به موسڵمان داده‌نرێت - بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه لای یه‌كێك له دایك و باوكیه‌تی كه بووه‌ته موسڵمان هه‌روه‌ها بێ ره‌چاوكردنی ئاره‌زووی منداڵه‌كه خۆی.
به‌ڕێز فراسیسكۆ مۆتای به‌رپرسی نووسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له یونامی و نوێنه‌ری كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ له‌م باره‌یه‌وه وتی" ئازادی بیروڕای ئایینی به ئازادی گۆڕینی ئایینی تاكهكانیشهوه - مافێكی بنه‌ڕه‌تیه له مافه‌كانی مرۆڤ، كۆمه‌ڵێك په‌یماننامه و رێكه‌وتننامه‌ی مافی مرۆڤ كه عیراق ئه‌ندامه تێیاندا ، زامنی كردووه " هه‌روه‌ها وتیشی " وه‌كو بنه‌مایه‌ك له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستوری عێراق كه ئازادی بیروڕای ئاینی ده‌پارێزێت، هه‌ڵبژاردنی ئایین و ئاینزا بژارده‌یه‌كه بۆ گشت تاكه‌كان بێ ره‌چاوكردنی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و هۆكاره جیاكارییه‌كانی تر، هه‌ر جۆره سهپاندێكیش له لایه‌ن یاساوه سه‌باره‌ت به بژارده‌یه‌وه و به‌گونجاو داناندرێت."
به‌ڕێز مۆتا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی چاوه‌ڕوانكراوی ماده‌ی ٢٦ به‌سه‌ر كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتیش‌دا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه له رۆژی ١٧ی تشرینی دووه‌م به زۆرینه‌ی ده‌نگ دەرچوو و نیازی ئه‌نجومه‌نی پیشاندا بۆ هه‌مواركردنی یاساكه، به‌ڕێزیان داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد چاوێك به ماده‌ی ٢٦ دا بخشێننه‌وه چ به لادانی له یاسای پێشنیاركراو یاخود به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی به روونی" ده‌ستنیشانكردنی ئایین بۆ منداڵان بۆ كاروباری یاسای باری كه‌سێتی ده‌بێت دوای گه‌یشتن به ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی بێت به جۆرێك كه‌سی په‌یوه‌ندار بتوانێت بڕیاری تایبه‌تی خۆی ئازادانه و پشت به‌ستن به زانینه‌وه بدات .