له‌م رێوڕه‌سمه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خانمانی كوردستان، به‌ڕێز په‌خشان زه‌نگه‌نه وتی "ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هه‌لی ته‌واو بۆ خستنه‌ڕووی پێویستییه‌كانی پاراستنی ژنان و كچان ده‌ره‌خسێنێت به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا كه ژنان و كچان به هه‌موو شێوه‌كانی توندوتیژی له‌لایه‌ن داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام)ه‌وه ده‌كرێنه ئامانج. ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "توندوتیژیی دژی ژنان هه‌رگیز چاره‌نووسی ئێمه نییه چونكه ده‌كرێ بنبڕ بكرێت و ئێمه‌ش بۆ تیگه‌یشتن له‌م چه‌مكه پێویستە بەیەکەوە کاربکەین".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، پابه‌ندیی و هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پێش‌گرتن له توندوتیژی دژی ژنان دووپاتكرده‌وه و له‌مباره‌شه‌وه ئاماژه‌ی بۆ چه‌ندان یاسا و رێوشوێن كرد وه‌ك له‌نێوان چه‌ندانی تردا دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان و ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان. ئه‌و سه‌باره‌ت به‌م پرسه وتی "بنبڕكردنی توندوتیژیی دژی ژنان له هه‌ره پێشه‌وه‌ی كاره‌كانمانه‌وه‌یه و ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌شداین كه سه‌قامگیری و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی باشترین پێكهاته‌ی كوردستانێكی باشن".
به‌ڕێز نوێنه‌ری سندووقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان ( UNFPA)، به‌ڕێز رامانسان بالاكریشنان، كه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ده‌كرد، وتی "له ده‌ستوه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كانه‌وه ئه‌وه فێر ده‌بین كه په‌روه‌رده شێوازێكی به‌هێز و كاریگه‌ره بۆ پێش‌گرتن له ماره‌بڕینی منداڵ به‌تایبه‌تیش به هێشتنه‌وه‌ی كچان له قوتابخانه تا قوناغی ناوه‌ندی". ئه‌و هه‌روها ئاماژه‌ی به‌و راستییه‌ش كرد كه توندوتیژی دژی ژنان و كچان به‌ربه‌ستێكی كاریگه‌ره له‌به‌رده‌م خانه‌واده‌كان بۆ ناردنی كچه‌كانیان بۆ قوتابخانه. ئه‌و سوپاسی پابه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ پاراستنی مافی په‌روه‌رده له‌رێگه‌ی بۆ نمونه هه‌وڵه جۆراوجۆركانییهوه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ژن و كچه ئاواره‌كان هه‌م له توندوتیژی پارێزراون و هه‌م خزمهتهكانیشیان، به‌تایبه‌تی خوێندن، بۆ دابینكراوه. ئه‌و به‌ڵێنی پشتگیریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشی دا له‌به‌ره‌وپێشبردنی مافی خوێندن بۆ كچان و كوردستانێكی بێ توندوتیژی.