به پشتبه‌ستن به زانیاریی به‌رده‌ست و شێوازی كاركردنی تۆماری ئاواره‌كانی عێراق، تیمی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پلانی به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان وه‌كو خۆی به ٣.٢ ملیۆن ده‌هێلێته‌وه.
ئه‌و پارێزگایانه‌ی زۆرترین ئاواره‌یان له خۆ گرتووه بریتین له: ئه‌نبار، ١٨ له سه‌د (٥٧٣٤٥٠ كه‌س)؛ به‌غدا، ١٨ له سه‌د (٥٦٨١٤٠)؛ دهۆك، ١٣ له سه‌د (٤١٨١٥٢ كه‌س)، كه‌ركوك ١٢ له سه‌د (٣٨١٠٣٦ كه‌س)، هه‌ولێر ١٠ له سه‌د (٣٣١٠٦٨) نه‌ینه‌وا ٦ له سه‌د (٢٠٥٣٤٤ كه‌س) له‌گه‌ل سلێمانی ٥ له سه‌د (١٦٢٤٦٨)
به گشتی هه‌رێمی ناوه‌ڕاست-باكوور ٦٧ له سه‌دی هه‌موو ئاواره‌كانی عێراق له خۆ ده‌گرێت كه ده‌كاته (٢،١٣٠،٢٤٦ كه‌س)، هه‌رێمی كوردستانی عێراق ٢٩ له سه‌دی ئاواره‌كان له خۆ ده‌گرێت (٩١١،٦٨٨ كه‌س) و باشووری عێراق ٤ له سه‌دی ئاواره‌كان (١٣٩،٢٤٢).
زۆرینه‌ی ئاواره‌كان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ئه‌م پرێزگایانهن: پارێزگای ئه‌نبار (٤٢ له سه‌د یان ١٣٨١٤٩٤ كه‌س)؛ پارێزگای نه‌ینه‌وا (٣٣ له سه‌د یان ١،٠٥٨،٦٨٢ كه‌س). ئاواره‌بوون هێشتا به‌رده‌وامه. ڕێكخراوی نێوده‌وله‌تیی كۆچ ١٠،٨٤٨ ئاواره‌ی دیشی ده‌ستنیشان كردووه كه له نه‌ینه‌واوه ده‌ربه‌ده‌ر بوون له‌نێوان ١٢ تا ١٨ی تشرینی دووه‌م.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا نزمبوونهوهیهك له ژماره‌ی ئاواره‌كان تێبینی كرا له ١٣ پارێزگا له كۆی ١٨ پارێزگاكه. هه‌روه‌ها دابه‌زینێكی به‌رچاو له پارێزگاكانی كه‌ركوك (٢٠٢٤٤ كه‌س یان ٥ له سه‌دی هه‌مو ئاواره‌كان له‌و پارێزگایه)، سه‌لاحه‌ددین (١٢،٥٥٨ كه‌س یان ٨ له سه‌دی هه‌موو ئاواره‌كان له‌و پارێزگایه) به‌رچاو كه‌وتووه. دابه‌زین له ژماره‌ی ئاواره‌كان به‌هۆی ڕه‌وتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانه بۆ هه‌ردوو پارێزگاكه، ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
تا ٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥، ٤٤٠،٣٦٤ كه‌سی ئاواره به پێی زانیارییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان، زۆرترین ژماره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ پارێزگای سه‌لاحه‌ددین بووه (٢٤٢،١٩٦ كه‌س)، دیاله (٩١،٧٥٢ كه‌س) هه‌روه‌ها نه‌ینه‌وا (١١،٨٢٠ كه‌س). له ناوخۆی نه‌ینه‌وا، ڕه‌وتی گه‌ڕانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و تلكێف له باكووری پارێزگاكه بووه، ئه‌ویش به هۆی باشتربوونی باری ته‌ناهی.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی نێودوڵه‌تیی كۆچ له عێراق تۆماس لۆسار ڤه‌یس گوتی: ``گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان شتێكی دڵخۆشكه‌ره، به‌ڵام زۆر له گه‌ڕاوه‌كان ماڵیان تێك چووه و خزمتگوزاری نیه له ناوچه‌كانیان. ئه‌م خه‌ڵكه گه‌ڕاوه پێویستییان به بههانوهچوونێكی تایبه‌ت و گشتگیر هه‌یه. ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ له‌گه‌ڵ تیمی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوبه‌شه مرۆییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌ت و دۆنهرهكانمان كار ده‌كات بۆ دابینكردنی پێویستییه تایبه‌تییه‌كانی گه‌ڕاوه‌كان و ئاواره‌كانی ئێستا و ئه‌وانه‌ی تازه ئاواره ده‌بن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه لهخۆگرهكانیش.``
ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ به‌م دواییانه پرۆفایلی ١٢ پارێزگای بڵاو كردوه‌و كه زانیاریی له‌باره‌ی ئاواره‌بوون و جۆری نیشته‌جێبوون و نیاز و پێویستییه‌كانی خه‌ڵكه ئاواره‌كان له خۆ ده‌گرن. پرۆفایلهكان بۆ ئه‌م پارێزگایانه ئاماده‌ن: ئه‌نبار، بابل، به‌غدا، به‌سره، دهۆك، دیاله، هه‌ولێر، كه‌ركوك، میسان، نه‌ینه‌وا، سلێمانی و زیقار. راپۆرته‌كان له‌م لینكه‌دا داونلۆد بكرێن:
http://iomiraq.net/allreports
تازه‌ترین داتابه‌یسی تۆماری به‌دواداچوونی ئاواره‌كان، داشبۆرد و نه‌خشه‌ی دینامیكیی ئاواره‌كان، وێڕای به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی تۆماری به‌دواداچوونی ئاواره‌كان، ده‌كرێ له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌دا بدۆزرێته‌وه.
http://iomiraq.net/dtm-page
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ له عێراق.
ساندرا بلاك: ٠٠٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠
ئیمه‌یله:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
لۆرا نیستری:
ئیمهیل:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.