به‌ڕێزیان له‌مباره‌وه وتیان " كشانه‌وه‌ی باسكراوی هێزه‌كانی توركیا به سه‌رباز و كه‌لوپه‌له‌وه له چادرگه‌ی باشیقه پێویسته هه‌نگاو و رێوشوێنی تریشی به‌دوادا بێت له پێناو هێنانه‌دی پێشڤه‌چوونی وا كه بتوانێت ئه‌م رابردووه بسڕێته‌وه". ئه‌و هه‌روه‌ها هانی هه‌ردوو لایه‌نیشی دا بۆ دانانی رێوشوێنی هه‌ماهه‌نگی له بواری ئاسایش و پشتگیری به‌رده‌وام بۆ عیراق له‌شه‌ڕی داعش له‌سه‌ر بنه‌مای راوێژ و ره‌زامه‌ندیی ته‌واوی عیراق.
له‌گه‌ڵ ته‌واوی رێز بۆ حكومه‌تی عیراق بۆ بڕیاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به گه‌یاندنی ئه‌م پرسه‌ی گه‌یانده به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، به‌ڵام به‌ڕێز كوبیش به دڵنیاییهكانی هه‌ردوولا دڵخۆشه بۆ ده‌ربڕینی ئاره‌زوویان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له‌رێگه‌ی گفتوگۆوه كه تا ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.