به‌غدا، عیراق، ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی باكوری به‌غدا و هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كانی تری وڵات ده‌كات كه بوونه مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی چه‌ندان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
هه‌روه‌ها یونامی سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كات و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
له‌مباره‌وه به‌ڕێز جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین وتی " ئامانجی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه ترسنۆكانه دژی خه‌ڵكی بێ‌تاوان یان به ئامانجگرتنی چادری رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی ئاینیی یان هێرشه‌كانی تر بێهێزكردنی یه‌كڕیزیی عیراق و دابه‌زاندنی وره‌ی خه‌ڵكه له كاتێكدا هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق له خۆئاماده‌كردندان بۆ شه‌ڕی موسڵ بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كانی تری پارێزگای نه‌ینه‌وا و موسڵ له‌ده‌ست چه‌ته‌كانی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )"دا.
به‌ڕێزیان زیاتر وتی "به دڵنیاییه‌وه تیرۆریستان هه‌رگیز ناتوانن شكست به بڕیاری عیراقییه‌كان بهێنن بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان".