من لێره‌وه داوای خۆم بۆ لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ دووپات ده‌كه‌مه‌وه بۆ رێزگرتن له پابه‌ندییه‌كانیان له‌ژێر یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی مرۆیی له پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌كه ده‌ستیان ده‌گاته یارمه‌تییه پێویستییه‌كانیان. هیچی تریش له‌مه گرنگتر نییه.
هاوبهشكاره مرۆییه‌كانیش پێویسته چی له‌ده‌ستیان دێت بیكه‌ن بۆ به‌هاناوه‌چونی ئه‌وانه‌ی كه ره‌نگه تووشی ئاواره‌یی یان به‌هۆی ئه‌م كرده سه‌ربازییه‌وه تووشی زیان بن. له ئێستادا شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ ٦٠ هه‌زار كه‌س له چادرگهكان و شوێنه ته‌نگه‌تاوییه‌كان ئاماده‌كراوه له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ چه‌ندان شوێنی تر به توانای حه‌وانه‌وه بۆ ٢٥٠ هه‌زار كه‌س. هه‌روه‌ها خۆراك بۆ ٢٢٠ هه‌زار خێزان ئاماده‌ی دابه‌شكردنه له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی ١٤٣ هه‌زار تاقمی كه‌لوپه‌ڵی ناوماڵ له كۆگا و ئاوده‌ست و شاوهریش ئاماده‌ن بۆ ناردن و ٢٤٠ ته‌نی ده‌رمانیش له كۆگا بۆ دابه‌شكردن ئاماده‌یه.
سه‌ره‌ڕای كۆمه‌كی به‌خشندانه‌ی وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان، به‌ڵام هێشتا دارایی هه‌ر به‌س نییه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ خراپترین ره‌وش . گه‌ر سه‌رچاوه‌ی دارایی به‌رده‌ست بێت ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه هاوبهشكاره مرۆییه‌كان له ئاماده‌كردنی پێویستییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی لێهاتووانه درێغی ناكه‌ن. سه‌ره‌ڕای كاركردن له سه‌ختترین هه‌لومه‌رجدا، هاوبهشكاره مرۆییه‌كان چی له‌ده‌ستیان بێت ده‌یكه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی چه‌ندان كه‌س كه بكرێت له رۆژانی یان هه‌فته‌كانی داهاتوودا.
نیو یۆرك