له‌وته‌كه‌یدا له‌و كۆنفرانسه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامییه‌وه رێكخرابوو، به‌ڕێز كوبیش جه‌ختی له‌سه‌ر وته‌كه‌ی به‌ڕێز سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرده‌وه كه ده‌ڵێت "ئێمه هه‌رگیز ناتوانین بڵێین كه پێشكه‌وتنی راسته‌قینه بۆ یه‌كسانی و گه‌شه‌پێدان و ئاشتی روویداوه گه‌ر توندوتیژی دژی ژنان هه‌ر درێژه‌ی هه‌بێت".
وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ژن و كچه رفێندراوه‌كان و خانه‌واده‌كانیان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگا، ئه‌و زیاتر وتی "له راستیدا ژنان و كچان یه‌كه‌م قوربانین و ئێمه‌ش وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان پێ له‌سه‌ر لێپێچینه‌وه له پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و كاره دڕندانه‌كانی داعش داده‌گرین. ئێمه داوای دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو قوربانییانی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونانه ده‌كه‌ین".
ئه‌و ده‌ستخۆشیشی له هه‌وڵه‌كانی پارته سیاسییه‌كان و پیاوانی ئایینی كرد له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئاوڕدانه‌وه له توندوتیژیی دژی ژنان جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه كرده‌وه كه پاراستن و به‌تواناكردنی ژنان به‌ردی بناغه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی و دادوه‌ری و گه‌شه‌پێدانن بۆ قۆناغی دوای داعش.
ئه‌و له وته‌كه‌یدا هه‌روه‌ها وتیشی "پێویسته گوێ له ده‌نگی ژن بگیرێت له‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به شه‌ڕی دژه تیرۆر و پشتیگریكردنی ئاشتیدا. پێویسته به‌شداربوونی یه‌كسانانه‌ی ژنان هه‌بێت له ئاشته‌وایی نیشتمانی و لە رێككه‌وتنی چاره‌سه‌ری مێژوویی‌دا كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ده‌بێته مایه‌ی هێشتنه‌وه‌ی عیراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی به یه‌كگرتووی. له‌لایه‌كی تره‌وه، ژن پێویسته ببێته به‌شێك له سه‌قامگیری و هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه له ناوچه ئازادكراوه‌كاندا. دامه‌زراندنی ژماره‌ی زیاتری ژنان له كه‌رتی ته‌ندروستی و هێزی پۆلیس و بواری دادوه‌ری و ده‌زگاكانی تردا ده‌بێته مایه‌ی دابینكردنی هاوسه‌نگیی جێنده‌ری له روبه‌روبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژناندا".
ئه‌و به فه‌رمی داوای كۆتایی پێهێنان و ده‌ركردن و خستنه‌بواری جێبه‌جێكردنی یاسای پاراستنی خێزانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد و جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌وه كرده‌وه كه ناوه‌رۆكی یاسایه‌كه پێویسته له‌گه‌ڵ پێوه‌ره جیهانییه‌كاندا گونجاو و هاوڕێك بێت.