له وته‌ی ده‌ستپێكیشدا له ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦دا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش وتی "له قۆناغی داهاتووی دوای داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) دا جێبه‌جێكردنی "پلانی كارپێكردنی نیشتمانی" سه‌باره‌ت به یاسای ژماره ١٣٢٥ هه‌لێكی گه‌وره بۆ وه‌ڕگێڕانی ئه‌و یاسایه بۆ بواری جێبه‌جێكردن ده‌ڕه‌خسێنێت له پێناو باشكردنی ژیانی ژنان وكچانی عیراقدا".
ئه‌و زیاتر وتی كه ئاوڕدانه‌وه له‌م پرسه به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌لایه‌ن "پلانی كارپێكردنی نیشتمانی"یه‌وه و كاریگه‌ریی توندوتیژیی په‌یوه‌ست به‌شه‌ڕه‌وه پێداچوونه‌وه‌مان بۆ نوێنه‌رایه‌تیی ژنان له كایه‌ی سیاسی و پێكهاته‌ی حكومیدا له قۆناغی دوای داعشدا له‌سه‌ر پێویست ده‌كات. ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ژن پێویسته له دروستكردنه‌وه‌ی عیراق به‌شدار بێت و داوای به‌شداریی ته‌واوی ژنانیشی له كۆمه‌ڵگا و هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی و ناوخۆییدا كرد.
به‌ڕێز كۆبیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه كه‌موكوڕی بودجه و دارایی هه‌رگیز نابێ ببێته مایه‌ی خۆدزینه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر له به‌رپرسیاریەتی بۆ پابه‌ندبوونیان به پاراستنی مافه‌كانی ژنانه‌وه. ئه‌و به توندی داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كرد بۆ درێژه‌دان و فراوانكردنی پشتگیرییه‌كانیان بۆ حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌م بواره‌دا.
له چالاكییه‌كی هاوشێوه‌شدا له به‌غدا كه بۆ یادكردنه‌وه‌ی "رۆژی كراوه‌ی جیهانی" سه‌باره‌ت به بڕیاری ١٣٢٥ رێكخرابوو، گه‌وره به‌رپرسانی نێرده‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ژنان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی سه‌رتاسه‌ری عیراق كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسانه‌ی كه به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه كار ده‌كه‌نه سه‌ر ژن و بارودۆخی مرۆییه‌وه و به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ژن ومنداڵانه ده‌بێته‌وه كه به هۆی شه‌ڕی مۆسڵهوه ده‌یانه‌وێت ناوچه‌كانیان جێ بهێلن. لای خۆشیانه‌وه، به‌شداربووانی كۆبونه‌وه‌كه داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ زیاتر ره‌خساندنی هه‌له ئابورییه‌كان بۆ ژنان و داكۆكیشیان له‌وه ده‌كرد كه پێویسته ژنان به ژماره‌ی زیاتر له كایه‌كانی سه‌ره‌وه‌ریی یاسا و ده‌زگاكانی تری ئاسایش‌دا دابمه‌زرێندرێن.
بڕیاری ١٣٢٥ بۆ یه‌كه‌مجار به گۆڕانه بڕیارێكی گه‌وره داده‌نرێت كه دان به به‌شداریی ژناندا بنێت له بواره‌كانی ئاشتی و سه‌قامگیریدا و داوای به‌شداریی ژنانیش له هه‌موو كایه‌كانی دروستكردنی ئاشتی و پاراستنی ئاشتیدا بكات. ئه‌و یاسایه داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی ئه‌ندامیش ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كار بۆ فراوانكردنی نوێنه‌رایه‌تیی ژنان و به‌شدارییان له بڕیاردان و هه‌روه‌ها له پێشپێگرتن و به‌ڕێوه‌به‌ردن و چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕیشدا.