راپۆرته‌كانی ئه‌مدواییه‌ش باس له کاری رفاندن و له‌سێداره‌دانی ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ن دژی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بگره به‌كارهێنانیشیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی و هاندانی توندوتیژی له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه، راپۆرته‌كان هه‌روه‌ها باس له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی و سزای به‌كۆمه‌ڵیش ده‌كه‌ن دژی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئاسایش و خزم وكهسیشیان.
له ٣١ی مانگی تشرینی یه‌كه‌میش و به‌گوێره‌ی راپۆرته ناوخۆییه‌كان، داعش به‌شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێ نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار كه‌سی له شاری حه‌مام عهلیلهوه بۆ ته‌له‌عفه‌ر و موسڵ و شارۆچكه‌ی ئهبوسهیفی باره‌گای سه‌ربازی گواستووه‌ته‌وه كه له‌وێدا ئه‌م رێكخراوه به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان كۆمه‌ڵكوژی دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها، ئه‌و راوێژكاره تایبه‌ته نیگه‌رانی زۆری خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تیی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی تر كه به شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێ له‌شوێنی تری به‌ده‌ر له‌شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆیان جێنیشین كراونهتنهوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار بهێنرێن. وا پێشبینی ده‌كرێت كه ئه‌م رێكخراو درێژه و په‌ره به‌م كاره دڕندانانه‌ی بدات له‌كاتێكدا كه كرده‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و راوێژكاره جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی لێپێچینه‌وه ده‌كات له‌و تاوانانه‌ی كه داعش ئه‌نجامی داون و خۆشبه‌ختانه‌ش به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌نده به‌هێزن كه بتوانرێت ئه‌م كاره‌ی پێ ئه‌نجام بدرێت. ئه‌و راوێژكاره داوای به‌دیكۆمێنتكردنی هه‌موو به‌ڵگه‌كانی تاوانه‌كان به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك دووپات ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا له دادگاكان به‌كار بهێنرێن.
ئه‌و ئه‌وه وه‌بێر حكومه‌تی عیراق ده‌هێنێته‌وه كه كرده‌ی سه‌ربازی پێویسته به‌گوێره رێزگرتن له یاسای نێودەوڵەتی ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ها هەر توندوتیژییەکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش یان چه‌كداره وابه‌سته‌كانی به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه و به‌په‌له به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن. ئه‌و وتی "به‌گوێره‌ی یاسای جیهانیش، به‌رپرسیاریی فه‌رمانده مانای ئه‌وه‌یه كه پهرسیاره له‌و كارانه‌ی كه هێزه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌نجامی ده‌دەن".
ئه‌و نیگه‌رانی خۆشی سه‌باره‌ت به هه‌ڵكشانی مه‌ترسیی توندوتیژیی توڵه‌سه‌ندنه‌وه دژی خه‌ڵكی سوننه ده‌ربڕی كه كۆمه‌ڵه چه‌كداره‌كان به‌ناوی كۆمه‌ڵگاكانیان یانیش ئاینییه‌كانه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. "هه‌ر توندوتیژییه‌كی توڵه‌سه‌ندنه‌وه دژی هه‌ر تاكێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌ندامبوونیان بۆ كۆمه‌ڵێكی تایبه‌ت پێویسته لێپێچینه‌وه‌ی لێ بكرێت چونكه ئه‌م جۆره كارانه داوا یاسایییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌ش كز ده‌كات كه بۆ پاراستنیان یان ئاوڕدانه‌وه له چه‌وساندنه‌وه‌ی له‌مێژینه‌یان ده‌یكه‌ن".
ئه‌و پاڵپشتی له راگه‌یاندنه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق و لایه‌نه ئاینییه‌كانیش ده‌كات كه داوای پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن. ئه‌و پشتیگریی زۆری خۆشی له هه‌وڵه مرۆییه هه‌نووكه‌ییه‌كان ده‌كات و جه‌ختیش له‌سه‌ر مافی ئاواره ناوخۆییه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و شكۆمه‌ندانه. ئه‌و هانی ئه‌وانه‌ش ده‌دات كه له سه‌ركردایه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی چالاكانه بكه‌ونه كار بۆ بڕینی گرژییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا".عیراق ئێستا رووبه‌رووی چه‌ندان ته‌حه‌ددی بووه‌ته‌وه و كه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه ده‌بنه مایه‌ی ره‌خساندنی هه‌ل بۆ چاندنی تۆی ئاشتی له داهاتوودا. ئه‌وه‌ش كارێكی هه‌ره پێویسته كه كاركهره عیراقی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌م هه‌وڵه ره‌وا و هه‌ستیاره‌ی ئه‌مڕۆدا به‌شدار بن".