ناوەڕۆکی خولەکە بریتیبوو لە خەجتکردنەوە لەسەر تێگەیشتنی بەشداربووان دەربارەی میکانیزمە سەرەکییەکان و بنەماکان و چوارچێوە یاساییەکانی مافی مروڤ، بە تایبەتی لەڕووی پرۆسەی پێداچوونەوەی سەرتاسەری ساڵانە و ڕاسپاردەکان و بەدواداچوون و چاودێری کردنی پرۆسەی جێبەجێکردنی پلانی حکومەت و ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پرۆسەکەدا. بڕگەکانی خولەکە لەلایەن کارمەندانی نووسینگەی مافی مرۆڤی یونامی و دوو چاڵاکوانی کۆمەلگەی مەدەنی کە پێشتر سوودمەند ببوون لە خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران کە لەلایەن نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی یونامییەوە ئەنجامدرابوو.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندەی ناحکومی، بەڕێز هەردی ئەحمەد ڕایگەیاند کە ئەم خولە یەکەم دەرفەتە بۆ زۆربەی بەشداربووان کە بتوانن بەشداری ڕاهێنانێکی تایبەت دەربارەی پرۆسەی پێداچوونەوەی سەرتاسەری ساڵانە بەکەن و هەروەها ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سوود لەم ڕاهێنانە وەردەگرن بۆ پەرەپێدانی توانستی خۆیان بۆ کارکردن لەسەر ئەم پرۆسەیە. بەرێز هەڵشۆ عەبدولفەتاح، ستافی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە کوردستان، وتی " ئەم خولە زۆر گرنگە چونکە زانیاری ئێمە سنوورداربوو و بەتەواوی ئاگاداری پرۆسەی پێداچوونەوەی سەرتاسەری ساڵانەی مافی مرۆڤ و چۆنیەتی بەشداری کردنمان لە پرۆسەکە و ئەنجامدانی چاڵاکی نەبووین. ئێستا زانیاری تەواومان هەیە و پەرەمان بە توانستی خۆمان داوە بۆیە دەتوانین بەشداری پرۆسەکە بکەین و ئاستی نووسینی ڕاپۆرتەکانمان باشتر دەبێت".
ئەم خولەی ڕاهێنانە بەشێکبوو لە زنجیرەیەک چاڵاکی کە نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) پێی هەڵسا بۆ پشتگیری کردنی دامەزراوە هەرێمییەکان و چاڵاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پاراستن و بەرەوپیشبردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا.
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز سهمیر غهتاس به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١