پاڵپشت بە شیکار لەسەر بنەمای جێندەر، ڕاپۆرتەکە ئاستی خزاندنی کەسانی کەمئەندامی بە شێوەیەکی کاۆ نێو کۆمەڵگەی عیراقی لەبەرچاو گرتووە، وە توانای پەیڕەوکردنی مافەکانی خۆیان هەیە بەگوێرەی ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافی کەسانی کەمئدام کە عیراق لە ساڵی 2013 دا چۆتە پاڵی. ئەم ڕێکەوتننامەیە دەڕوانێتە ئەم ڕێگایانەی کە ووڵات و کۆمەڵگەی مەدەنی و خێزان دەیگرنە بەر بە مەبەستی هاوکاری لە لابردنی ئاستەنگە مادی و هەڵویستییەکانی کە بە پلە یەک دەبنە هۆکاری برەودان و پاراستنی دۆخی کەمئەندامی. ڕاپۆرتەکە بە کورتی شیکارێکە بۆ یاسای نیشتیمانیی پەیوەست و گونجانی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان هەروەها ئاماژەش بە کارەکانی هەریەک لە یونامی و کۆمیسیۆنی باڵا دەکات لە برەودان و پاراستنی مافی کەسانی کەمئەندام لە عیراقدا.
کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەردەوام بە شێوەیەکی نا هاوسەگ کاریگەری کێشەو باری نائاسایی مرۆییان بەسەرەوەیە لە عیراقدا، " نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق بەڕێز یان کۆبیش ڕوونی کردۆتەوە کە " حکومەتی عیراق پابەندە بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە کەسانی کەمئەندام هەلی یەکسانیان بۆ بڕەخسێندرێت لە بوارەکانی یاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ژیانی ئابووری لە نێو کۆمەڵگە و ووڵاتەکەیاندا وە لەسەر بنەمای یەکسانی لەگەڵ هەموو هاوڵاتیانی ترلە عیراقدا بۆ دەستەبەرکردنی سوودمەند بوونیان لە هەمان ستاندارد و یەکسانی لە ماف و شکۆمەندی هەروەک کەسانی تر".
ڕاپۆرتەکە ژمارەیەک لە پێشنیاری پێشکەش کردووە بۆ بەهێزکردن و برەودان بە مافەکانی مرۆڤ لەسەر بنەمای کارکردن بۆ کەمئەندامان . لە نێو ئەمانەشدا پێویستی کەمپینێکی میدیایی بە مەبەستی هۆشیارکردنەوە دەربارەی مافی کەسانی کەمئەندام و بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری لە دژی ئەواندا، هەروەها دانانی پلانی جێبەجێکردن بۆ سیاسەت و بەرنامەکان بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە ژیانی گشتیدا کە لە گەڵ ڕێکەوتننامەکەو هەروەها پلانی 2030 بۆ گەشەسەندنی بەردەوام هاوسەنگ بێت، ئەمەش بە ڕاوێژکردن لەگەڵ کەسانی کەمئەندام و بەتایبەتیش ئەم گروپانەدا دەکرێت کە زیاتر مەترسیان لەسەرە وەکو ئافرەتان و کچان.
لهم لینكه راپۆرتهكه داگره: