به‌سڕه، ٢٨ كانونی دووه‌می ٢٠١٧:- سه‌كۆیه‌ك بۆ گه‌نجانی عیراق له‌ژێر سه‌رباسی "عیراق : گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان" له ٢٨ی كانونی دووه‌م له به‌سڕه به‌ڕێوه‌چوو به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی نه‌وه‌ی گه‌نج له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانیدا وه‌ك یه‌كه‌م له‌و زنجیره سه‌كۆیانه‌ی بۆ سه‌رتاسه‌ری عیراق ئه‌نجام ده‌درێن. سه‌كۆیه‌كه چه‌قی قورسایی خۆی خسته سه‌ر گرنگیی رۆڵی گه‌نج له ئایندهی عیراقی دوای شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی چه‌ند راسپارده‌یه‌ك بۆ كۆنفرانسی نیشتمانیی مانگی ئایار.
سه‌كۆیه‌كه، كه له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) یه‌وه به هاوكاری رێكخراوی ئه‌مه‌لی عیراقی ، ئه‌نجام درابوو، بووه مایه‌ی به‌یه‌كه‌وه كۆكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی ١٢٠ به‌شداربووی ته‌مه‌ن ١٨-٣٥ ساڵ له پارێزگاكانی به‌سڕه و میسان و زیقاڕ و موسه‌ننای باشوری عیراق.
مه‌به‌ست له سهكۆیهكهش ره‌خساندنی هه‌له بۆ ده‌نگی گه‌نج به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی له پێشڕه‌وی كردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له ئایندهی عیراقدا هه‌یه‌تی. له‌م جۆره سه‌كۆیانه‌ش ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی به‌سڕه، نه‌وه‌ی گه‌نجی عیراق، به پاشخانی نه‌ته‌وه‌یی جۆراوجۆره‌وه، راوێژ سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی دوای شه‌ڕ ده‌خاته‌ڕوو و له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی به‌شدار ده‌بن و دیدوبۆچوونی خۆشیان ده‌رده‌بڕن.
له دانیشتنی سه‌ره‌تادا، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پلاندانان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه، به‌ڕێز شێخ عه‌باس ئه‌لفه‌زلی و سه‌رۆكی لێژنه‌ی هۆز و پێكهاته‌كان، به‌ڕێز عه‌قیل سه‌لمان، و هه‌ماهه‌نگسازی كاروباری رێكخراوه‌ی بیانییه‌كان له لێژنه‌ی به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانیی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ، خاتوو هانا ئیدوار، و سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌مه‌لی عیراقی و جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین ئاماده بوون.
له وتاری ده‌ستپێكیشدا، به‌ڕێز بوستین وتی كه ئاشته‌وایی له عیراق فەراهەم نابێت ئه‌گه‌ر گه‌نج وه‌ك گه‌وره‌ترین توێژی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی رۆڵی سه‌ره‌كی نەبینێت و بۆچوونه‌كانیشی به‌هه‌ند وهرنەگیرێت. "ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه خۆی له خۆیدا ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان خوازیارن، ناته‌واو ده‌بێت گه‌ر گه‌نج به‌شداری چالاكانه‌ی تێدا نه‌بێت".
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی "ئه‌و كۆنفرانسه‌ی ئه‌مڕۆی ئێوه نمونه‌یه‌كی به‌ته‌نگه‌وه‌بوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ پێداگری له‌سه‌ر ده‌نگی گه‌نج له پێكه‌وه‌ژیانی داهاتووی عیراقدا. من دڵنیام كه تاوتوێیهكانی ئه‌مڕۆ ده‌ستنیشانی ئه‌و پرسه سه‌ره‌كییانه ده‌كه‌ن كه له په‌ره‌دان به گفتوگۆ و ئاشته‌واییدا له عیراق یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن و ده‌بنه مایه‌ی خستنه‌ڕووی راسپارده‌ی كرده‌نی و به‌رجه‌سته و هه‌روه‌ك چۆن ده‌بنه نمونه‌ش شوێنكه‌وتن له كۆنفرانسه‌كانی پارێزگاكانی تری عیراق له سه‌لاحه‌دین و هه‌ولێر و نه‌جه‌ف و دیاله و كه‌ركوك و سلێمانی و به‌غداد كه ئه‌وانه‌ش هه‌ر هه‌موویان له كۆنفرانسێكی گه‌وره‌ی گشتگیردا له به‌غدا یهكدهخرێن كه تێیدا نوێنه‌رانی ئێوه‌ی گه‌نج بۆ گۆڕینی راسپارهدهكان بۆ بڕیار بۆ پشتگیریكردن له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی و پێكه‌وه‌ژیاندا".
وا پێشبینی ده‌كرێت كه كۆنفرانسه گشتگیره‌كه‌ی به‌غدا له كۆتایی مانگی ئایاردا ببه‌سترێت. هه‌ر دوای كردنه‌وه‌ی سهرهتایییش به‌شداربووان به‌سه‌ر ٥ گرووپی كاردا دابه‌ش بوون بۆ راوێژكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان سه‌باره‌ت به‌و شێوازه‌ی ئه‌وان خوازیارن بۆ ئایندهی عیراق و هه‌روه‌ها كه چۆنیش ده‌توانن به‌شدار بن. له‌كۆتایی سهكۆیهكهی ئه‌مڕۆش به‌شداربووان تاوتوێی وه‌ڵامه‌كانیان كرد و چه‌ند راسپاردهیهكیشیان خسته‌ڕوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ریش بۆ كۆنفرانسی نیشتمانیی گه‌نج له به‌غداد. راسپارده‌كانی ئه‌مڕۆش زۆر فراوان بوون و په‌یوه‌ندییان به به‌هێزكردنی سه‌روه‌ریی یاسا و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و بهرزهوتكردنی چه‌ك و چاندنی تۆوی لێبورده‌یی له كۆمه‌ڵگادا له‌رێگه‌ی چاكسازیكردنی له به‌رنامه(مه‌نهه‌ج)ی خوێندنه‌وه هه‌بوو.
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١