دوو شەممە, 13 شوبات 2017 08:59

لێدوانی یونامی دەربارەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەسڕە

بەغدا، ١٢ی شوبات ٢٠١٧ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠١٧ کرایە سەر نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای بەسڕە کە لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقە لە باڵەخانەکەیان کرا.

بەکارهێنانی هێز یان هەر هەڕەشەیەکی تر لە دژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان قبوڵ ناکرێت و نابێت ڕێگە بەو جۆرە کارانە بدرێت. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان دەزگایەکەی سەرەکی گرنگە بۆ سەقامگیریی دیموکراسی و دەستووری لە عیراقدا.

یونامی داوا لە دەسەڵات دەکات ئەوپەڕی توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشێکی لەم جۆرە و هەڕەشەیەک بۆ سەر سەلامەتی و ئاسایشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و کارمەندانی.

لەهەمان کاتیشدا، یونامی داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات کە پەلە بکەن لە پێداچوونەوە بە یاساکانی هەڵبژاردن و یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕایی کردنی کاروباری ئەو لیژنەیەی کە ڕاسپێردراوە بۆ دەستنیشان کردنی دەستەی نوێی بەڕێوەبەران. بەم پێیەش بنەماکانی دیموکراسیەت و سەروەریی یاسا جێ بەجێ دەکرێت لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی خواستی عیراقیەکان بە ئەنجامدانی چاکسازی بەرچاو لە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەزگاکانی هەڵبژاردن.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.