به‌ڕێز كوبیش ئیدانه‌ی پێشوتری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی سه‌باره‌ت به كاری توندوتیژی و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه دژی ده‌سته‌كه و كارمه‌ندانی و خانه‌واده‌كانیان دووپات كرده‌وه. له راستیدا، "ده‌سته" یه‌كێكه له پێكهاته بنه‌ڕه‌تییه‌كانی دیموكراسی و سه‌قامگیریی ده‌ستوری له عیراقدا و حكومه‌تی عیراقیش پێویسته هه‌موو پێداویستییه‌كان و پاراستنی پێویستیش به‌وپه‌ڕی پشتگیرییه‌وه بۆ "ده‌سته"كه دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه تا دانانی شوێنگره‌وه‌یه‌كی تر بۆ "ده‌سته"كه له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی و یاساییدا كاره‌كانی راپه‌ڕێنێت.
تا دابینكردنی ئه‌و شوێنگره‌وه‌یه‌ش، "ده‌سته" درێژه به كاره‌كانی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له رێكخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق به‌رپرس بێت و هه‌روه‌ك چۆن پێویسته وا به‌تواناش بكرێت كه بتوانێت ئه‌ركی پێسپێردراو(ماندێت)ه دهستورییهكهی به بێ هیچ ده‌ستوه‌ردانێك و ترسێك جێبه‌جێ بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌ر گوڕانكارییه‌ك له چوارچێوه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردندا، به گرتنه‌خۆی رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كۆمیسارهكانیشهوه یانیش پێكهێنانی "ده‌سته" شه‌وه ، ته‌نها پێویسته له‌رێگه‌ی شێوازه یاسایی و دیموكراسیییهكانی ئێستاوه و له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
بۆیه نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) هانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌دات بۆ كۆتاییهێنان به‌و پێداچوونه‌وه‌ی ئێستای یاسای هه‌ڵبژاردنی "ده‌سته" له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی كاری ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی "ده‌سته"ی تازه‌ی كۆمیساران به‌رپرسه به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و سه‌روه‌ریی یاسا له میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه بۆ ئاواته‌كانی عیراقییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چاكسازییه‌كی ریشه‌یی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و داموده‌زگاكاندا.