یەک شەممە, 19 شوبات 2017 11:00

یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خوێناو‌ییه‌كه‌ی به‌غداد ده‌كات

به‌غداد، ١٦ی شوباتی ٢٠١٧:- یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گه‌ڕه‌كی به‌یاعی به‌غدادی كرد.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "دیسانه‌وه‌، تیرۆریستان سه‌لماندیان كه‌ له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ كۆكوژییه‌كانیان دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هه‌ر به‌رده‌وامن كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌رگیزاوهه‌رگیز مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌".

ئه‌و زیاتر وتی "له‌ راستیدا، خه‌ڵكی عیراق بوێری و مكوڕی خۆیان له‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆر نیشانداوه‌ و ئه‌م جۆره‌ هه‌وڵه‌ نه‌زۆكانه‌ی تیرۆریستانیش ته‌نها شێلگیریی عیراقییه‌كان زیاد ئه‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا بژیه‌ن و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)"یش ته‌فروتونای بكه‌ن".

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.