نزیكه‌ی ١٤٠ گه‌نج له نێوان ته‌مه‌نه‌كانی ١٨-٣٥دا له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و دهۆك و هه‌ولێر به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ولێر كرد كه له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی)یه‌وه به هاوكاریی رێكخراوی ئه‌مه‌ل رێكخرابوو. مه‌به‌ستیش له‌و زنجیره سه‌كۆیانه گوێگرتنه له ده‌نگی گه‌نجان له‌پای ئه‌و رۆڵه كرۆكییهی كه له داڕشتنی نه‌خشه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له عیراقدا له ئاینده‌دا هه‌یانه. ئه‌مه‌ش هه‌لێكی گرنگه بۆ نه‌وه‌ی گه‌نجی عیراق، به پاشخانه جۆراوجۆره‌كانییه‌وه، له تاوتوێكردنی پرسه‌كانی دوای شه‌ڕ و چۆنییه‌تی به‌شدارییان له ئاشته‌وایی نیشتمانی و ده‌ربڕینی راو و بۆچوونیاندا به‌شداربن.
ئه‌وه‌ی زیاتر به‌های به سهكۆیهكهی هه‌ولێردا به‌شداربوونی ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا بوو.
له‌م سه‌كۆیه‌دا، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین وتی "ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه به‌و پێیه‌ی برایه‌تی له نێوان خه‌ڵكی شار و ناوچه جۆراوجۆره‌كانی عیراقدا چڕتر ده‌كاته‌وه و ده‌ربڕی ئه‌و راستییه‌شه كه گه‌نجی پارێزگای نه‌ینه‌وا و دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، كه ئێستا به‌ده‌ست دڕنده‌یی و تیرۆری داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) ه‌وه ده‌ناڵێنن ، نیازی راسته‌قینه‌یان بۆ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی هه‌یه ".
له لایه‌كی تره‌وه، به‌شداریی گه‌نجان، كه زۆربه‌ی دانیشتوانی عیراق پێك ده‌هێنن، جارێكی تر جه‌ختی لێكرایه‌وه.
به‌ڕێز بوستین زیاتر وتی "له راستیدا ئێوه ئایندهی ئه‌م وڵاته‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌شن كه له ده‌رخستنی وێنه‌كه‌ی له رۆژانی داهاتوودا به‌رپرسن. هه‌ر بۆیه هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاشتی و ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان پێویسته دیدوبۆچوونی ئێوه بگرێته‌خۆی ئه‌گه‌رنا ئه‌م جۆره ده‌ستپێشخه‌رییانه هه‌ر به ناته‌واوی ده‌مێننه‌وه".
به‌ڕێز بوستین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌شداریی گه‌نج له دروستكردنی وڵات زۆر گرنگه . گه‌نج وه‌ك لێدانی دڵ و گیان و ویژدانی نه‌ته‌وه دروستكردن و هێشتنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له‌م وڵاته‌دا مسۆگه‌ر ده‌كات.
دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ولێر یه‌كێكه له‌و ٨ دانیشتنه‌ی كه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا ئه‌نجامدراوه كه یه‌كه‌میان له به‌سڕه له ٢٨ی كانونی دووه‌می ٢٠١٧ بوو كه توانی ١٢٠ به‌شداربوو له چوار پارێزگاكه‌ی باشووردا (به‌سڕه، میسان، زیقاڕ،موسه‌ننا) كۆبكاته‌وه . كۆنفرانسی تریش له پارێزگاكانی سه‌لاحه‌ددین و نه‌جه‌ف و دیاله و كه‌ركوك و سلێمانی و به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت و گه‌وره‌تریشیان كۆنفرانسی نیشتمانی به‌غدا ده‌بێت له مانگی ئایاردا كه تێیدا نوێنه‌رانی گه‌نجان به‌شدار ده‌بن بۆ یه‌كخستنی راسپارده‌كانی ئه‌م سه‌كۆیانه له‌و بڕیارانه‌ی كه پشتگیری له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك شێوازی كۆنفرانسه‌كانی تریش، به‌شداربووانی سه‌كۆی هه‌ولێریش به‌سه‌ر چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كاردا دابه‌ش بوون بۆ ئه‌نجامدانی راوێژ و وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌وان بۆ ئایندهی عیراق چی‌یان ده‌وێت و چونیش ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن. له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا، به‌شداربووان به‌گه‌رمی تاوتوێی وڵامه‌كانیان كرد و چه‌ندان راسپاردهشیان خسته‌ڕوو.