شەممە, 11 ئازار 2017 18:59

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز کوبیش ئیدانەی هێرشە تیرۆرستیەکەی پارێزگای سەڵاحەددین دەکات و بە "تاوانێکی قێزەوەن دژی بێ تاوانەکان" ناوزەدی کرد

بەغدا، ٩ی ئادار ٢٠١٧ - نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆرستییەی کرد کەرۆژی چوارشەممە بەرواری ٨ی ئاداری ٢٠١٧ بە پشتێنی خۆکوژی کرایە سەر ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە لە گوندی حیجاج لە باکوری شاری تکریت لە پارێزگای سەڵاحەددین، کە تیایدا چەندان کەس کوژران و بریندار بوون.



نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی کوژراوان دەربڕی و هیوای هەرچی زووچاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت.

بەڕێز کوبیش وتی: "ئەمە تاوانێکی قێزەوەنە لە دژی بێ تاوانان و وا دەردەخات کە تیرۆرستان بەبێ گوێدانە داب و نەریتە پیرۆزەکان و ئایینیەکان کرداری کوشتن و بریندارکردن ئەنجام دەدەن و هیچ بەهایەک بۆ بوک گواستنەوە و پرسە و شوێنە پیرۆزەکان دانانێن. ئەم کارە قێزەوەنەشیان یەکێکە لە کارە ترسنۆکەکانیان بۆ مەترسی دروست کردن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێستا تیرۆرستان پێگەی خۆیان لە موسڵ لەدەست داوە."

بەڕێز کوبیش لە درێژەی وتەکانیدا داوای لە هەموو هاوڵاتییانی عیراقی کرد کە یەکڕیزی و ورەی خۆیان بپارێزن لەبەردەم ئەم هێرشە ترسنۆکانە و هەروەها لە ڕێگەی ئاگاداری چاوکراوەیی خۆیان دەتوانن تیرۆرستان لەناوببەن، "تیرۆرستان هەرگیز سەرناکەون و لەکۆتاییدا عیراق سەرکەوتوو دەبێت."


بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز سه‌میر غه‌تتاس به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.