شەممە, 18 ئازار 2017 10:07

١٨ کارمەندى لەکاروبارى مین بە شێوەیەکی فەرمی خولی بەرێوەبردنى (بەرێوەبردنى له‌كارخستنی ده‌سبه‌جێی بۆمبه‌ چێنراوه‌كان) تەواو کردوە گرنگ

سوله‌یمانی ١٦ی ئاداری ٢٠١٧ ، هەژدە کارمەندى سه‌ر به‌ ده‌ژگای گشتی كاروباری مین له‌ كوردستانی عێراق (IKMAA) سه‌ركه‌ووتوانه‌ خولی ( بەرێوەبردنى له‌كارخستنی ده‌سبه‌جێی بۆمبه‌ چێنراوه‌كان) تەواو کرد، تێچووی خولەکە له‌ لایەن حکومەتى یابان دابینكراوه‌ به‌ به‌مه‌بستی پشتگیریكردنی توانا هه‌رێمییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسیه‌كانی ته‌قه‌مه‌نیه‌كان . تائێستا 33 کارمەندى دەزگاى گشتى کاروبارى مین ڕاهێنانىان لە لایەن فەرمانگەى کاروبارى مین سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان (UNMAS) وه‌رگرتووه‌.

خوله‌كه‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی راهێنانی تایبه‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌ ماوه‌ت ‌ کە 66 کیلۆمەتر له‌ باکورى سلێمانى دووره‌ ئه‌نجامدرا . پڕۆگرامى خولەکە بەشێوەیەکی تایبەت دیزاین کراوە و چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌ خۆده‌گرێت وه‌ك ناسینەوەى ده‌ستبه‌جێی بۆمبه‌ چێندراوه‌كان و ناسینه‌وه‌ی پێکهاتەکان و هوشیاریی ده‌رباره‌ی هێماكانی سه‌ر زه‌وی و به‌ڕێوه‌بردنی ئەرکه‌كان و به‌كارهێنانی کەرەستە تایبەتەکانى له‌كارخستنی ده‌ستبه‌جێی بۆمبه‌ چێندراوه‌كان . خولەکە کۆمەلێکى فراوان سیناریۆى پراکتیکى له‌ خۆگرتبوو کەلە سەر بنەماى ڕاهێنان ئامادە کرا بوون بۆ پته‌كردنی متمانه‌ی به‌شداربووان پێش ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع.

بەڕێز عوبێد ئەحمەد ، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری هونەری لە دەزگای گشتی کاروباری مین لە کوردستانی عێراق ، گرنگی ئەم خولەی لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بۆمبە چێنراوەکان دووپات کردەوە وتی "ئەم بۆمبانە سەرچاوەیەکی تری مەترسینە و جیاوازن لە مینە ئاساییەکان ، هەروەها خولەکانی ئایندەش گرنگن بۆ پتەوکردنی تواناکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە چارەسەرکردنی مەترسییەکانی تەقەمەنییەکان ".

له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا ، بەرێز (فۆمیو لواى) باڵوێزى یابان لە کۆمارى عێراق وتی " بێ گومان ، ئه‌ركی پته‌وكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچە ڕزگارکراوەکان بۆ هه‌موومان كارێكی قورسه‌ ، به‌تایبه‌تیش دوای رزگاركردنی موسڵ به‌ رزگاركردنی چاوه‌ڕوه‌نكراوی به‌ری رۆژئاوه‌شه‌وه‌ له‌ماوه‌ی دادێ له‌لا‌یه‌ن هێزه‌ قاره‌مانه‌كانی ئاسایشی عێراقیه‌وه‌ . سه‌ره‌ڕای هه‌ندێش هیوادارین ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ، به‌تایبه‌تیش بۆ گه‌لی عێراق ، ده‌رفه‌تێكی زێڕین بێت بۆ كۆشش نه‌وه‌ك هه‌ر بۆ بونیاتنانه‌وه‌ به‌ڵكو كۆشش بێت بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانیش"

له‌له‌یه‌ن خۆشیه‌وه‌ بەرێز عماد عبدالباقی، جێگرى بەرێوەبەرى پرۆگرام له‌ فەرمانگەى کاروبارى مین سەربەڕێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق(UNMAS) وتی " ئەرک وکارى (UNMAS) زۆر پێویست و گرنگه‌ له‌ پڕۆسەى گەرانەوەى ئاوارەکان ، (UNMAS) بەردەوام دەبێت له‌ پشتگیرى کردنى دەسەڵاته‌ ناوخۆییەکان بۆ کەم کردنەوەى مەترسییەکانى تته‌قه‌مه‌نییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سڤیل بتوانن بگەڕێنەوە ئه‌و شوێنانه‌ی لێیان سه‌ندرابوو .

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.