به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه وتی "جه‌ژنی قیامه‌ی ئه‌مساڵ گرنگییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌وپێیه‌ی جگه له‌وه‌ی كه هه‌موو كریستیانه‌كان به‌م بۆنه‌وه و له هه‌مان رۆژدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن یه‌كه‌م جاریشه له‌وه‌تی تیرۆریستان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراقییان داگیركردبوو كریستانه‌كانی ناوچه ئازادكراوهكانیش بتوانن یادی ئه‌م بۆنه‌یه بكه‌نه‌وه كه هه‌ر خۆشیان له پرۆسه‌ی رزگاركردنهكهدا به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌یان هه‌بووه".
ئه‌و زیاتر وتیشی "من به‌م بۆنه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو كریستیانه‌كانی عیراق ده‌كه‌م و هیواداریشم كه ئه‌مساڵ له گه‌ڵ هه‌موو عیراقییه‌كانی تر بتوانن به‌یه‌كه‌وه ئاهه‌نگ بگێڕن له وڵاتێك كه به‌ته‌واوی له تیرۆریستان پاك كراوه‌ته‌وه.