د. کەنعان حەمە غەریب، راگرى کۆلێژى یاسا و رامیارى لە زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى، سوپاسگوزارى خۆى دەربڕى بۆ ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤى یۆنامى بۆ ئەنجامدانى سمینارەکە وە جەختى کردەوە لەسەر گرنگى ئەو جۆرە هەمئاهەنگیە لە نێوان زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى و یۆنامى. وە پێزانینى خۆیشى دەربڕى بۆ پاڵپشتى بەردەوامى تەکنیکى کە لە لایەن ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ پێشکەش دەکرێت وە ئامادەباشى فاکۆلتیەکەیانى دەربڕى بۆ ئەنجامدانى چالاکى هاوبەش لە گەڵ ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە بوارەکانى مافەکانى مرۆڤ.
بێستون جەبار، خوێندکار لە قۆناغى دووەم لە بەشى دیپلۆماسى و پەیوەندیە گشتیەکان، ووتى سمینارەکە دەرفەتێکى زۆر گرنگ بو خوێندکاران و قوتابیان بۆ وەرگرتنى زانیارى لەبارە میکانیزمە نێودەوڵەتیەکانى پاراستن و وە یۆنامى چۆن پاڵپشتى دامەزراوە ئەکادیمیەکان دەکات لە هەرێمى کوردستان لە عیراق.
لە کۆتایى سمینارەکەدا، ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ چەندین پەڕتوکى " 9 بنەما بنەڕەتیە نێودەوڵەتیەکانى مافەکانى مرۆڤ" بەخشى بە کتێبخانەو قوتابیان و خوێندکارانى بەشداربو لە سمینارەکە.
ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ چەندین چالاکى هاوشێوەى بە هەمئاهەنگى لەگەڵ زانکۆ حکومى و تایبەتەکان ئەنجام داوە لە هەرێمى کوردستان، وەک کۆلێژەکانى یاسا و ئاداب لە زانکۆى سەلاحەدین، کۆلێژى یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆى جیهان، زانکۆى نەورۆز وە زانکۆى ئەمریکى لە سولەیمانى – عیراق.