به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه وتی "له كاتێكدا ئێوه یادی ئه‌م بۆنه گرنگه ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه‌ش یادی قوربانییه‌كانتان ده‌كه‌ینه‌وه به‌هۆی دڕندایه‌تیی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام)ه‌وه. ئێمه هه‌روه‌ها داوای خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش ده‌كه‌ین بۆ ئازادكردنی ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی كه تائێستاش هه‌ر له ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌دان و مامه‌ڵه‌ی كۆیله‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
به‌ڕێز كوبیش ئه‌وه‌شی وت كه شكستی داعش له به‌ره‌كانی جه‌نگدا له نه‌ینه‌وا ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێزیدییه‌كان، كه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌وه ههڵاوێركران بۆ ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كردنی دڕندانه له‌گه‌ڵیان، پێویسته له ئاینده‌دا دۆخێكی ئارام و سه‌لامه‌تیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.
به‌ڕێز كوبیش هه‌روه‌ها وتی "له‌م بۆنه‌یه‌ی ئاشتی و تازه‌بوونه‌وه‌ی ژیاندا، هیوای ئه‌وه ده‌خوازین كه كۆژانه لهڕادهبهدهركانی خه‌ڵكی ئێزیدی به شكستی داعش و رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌واوی عیراق كۆتایی بێت و هه‌موو پێكهاتهكانهكانیش بتوانن به ئاشتی و هه‌ماهه‌نگی بژین".