له وته‌ی ده‌ستپێكیشدا، به‌ڕێز جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین وتی كه سه‌ره‌ڕای جیاوازیی بیروبۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به قۆناغی داهاتوو، كه‌ركوك به‌ڵگه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ماهه‌نگییه كه ده‌توانێت ئه‌م شاره كۆنه ده‌وڵه‌مه‌ند بكات.
به‌ڕێز بوستین وتی "كه‌ركوك، وه‌ك هێمای پێكه‌وه‌ژیان و لێكتێگه‌یشتن له نێوان پێكهاته و نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كاندا و سه‌ره‌ڕای جیاوازیی بیروبۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به دۆخی ئیداریش، بووه‌ته هیمای یه‌كڕیزی و برایه‌تی. له راستیدا، كه‌ركوك بناغه‌یه‌كی پته‌وی هه‌یه وه‌ك خاڵی ده‌سپێك بۆ بیروبۆچوونهكانمان و تاوتوێكردنهكانمان سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی باشترین شێواز بۆ ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان".
سه‌دان گه‌نج له نێوان ته‌مه‌نه‌كانی ١٨-٣٥دا پێشتریش له زنجیره كۆڕی هاوشێوه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌شدارییان له‌م كۆڕانه كردبوو كه له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) و رێكخراوی ئه‌مه‌لی عیراقییه‌وه رێكخرابوو. كۆبونه‌وه‌كه‌ی كه‌ركوك كه ١٠٩ گه‌نجی (٦٩ گه‌نجی نێرینه و ٤٠ گه‌نجی مێیینه) گرتبووه‌خۆی به‌شدارییان له زنجیره‌ی شه‌شه‌می "عیراق : گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان" كرد به‌مه‌به‌ستی پێدانی ده‌نگ به گه‌نجان له‌به‌ر ئه‌و رۆڵه بنه‌ڕه‌تییه‌ی كه كه داڕشتنی نه‌خشه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له ئایندهی عیراقدا هه‌یانه. گه‌نجانی عیراق به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مهزههبییهكانیانهوه له‌رێگه‌ی ئه‌م جۆره كۆڕانهوه هه‌لی راوێژكردنیان هه‌یه سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی دوای شه‌ڕ و چۆنییه‌تی به‌شداربوونیشیان له ئاشته‌وایی نیشتمانی و ده‌ربڕینی رایه‌كانیان.
له دانیشتنی ده‌سپێكدا جێگری پارێزگاری كه‌ركوك ، به‌ڕێز راكان سه‌عید، و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ، به‌ڕێزان ته‌حسین كه‌هییه و خاتو سویتلان ستێفان یوسف و سلیڤانا بۆیا ناسر و شێخ زه‌كی زه‌نگنه و نوێنه‌ری لێژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی له كه‌ركوك و خاتو هه‌نار ئیدوار و سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌مه‌ل ئاماده بوون. له‌و كۆڕه‌دا ، وێڕای به‌ڕێز جۆرجی ، به‌ڕێز سه‌عید و خاتوو سرود ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌مه‌لیش وته‌یان هه‌بوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه ، به‌ڕێز بوستین باسی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كان و نادادپه‌روه‌رییه‌كان و گۆڕانكارهییه دێمۆغرافییهكانی كه‌ركوكی كرد له‌گه‌ڵ زقكردنهوهی ئه‌و راستییه‌ی ئێستا كه خه‌ڵكی كه‌ركوك به یه‌كگرتوویی دژی تیرۆریستان وهستاونهتنهوه له حه‌ویجه كه به‌م زووانه‌ش رزگار ده‌كرێت و چاویشیان بڕیوه‌ته ئاینده.
به‌ڕێز بوستین زیاتر وتی "ئێوه وه‌ك گه‌نج هه‌م گه‌وره‌ترین توێژ و هه‌م ئایندهی وڵات و هه‌م له داڕشتنی نه‌خشه‌ی ئایندهی وڵاتیشدا به‌رپرسن. واته ئه‌گه‌ر ئێوه ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی نه‌بینن له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیاندا و ئه‌گه‌ر دیدوبۆچوونهكانیشتان نه‌خرێته ناو دهستپێشخهرییهكانهوه ئه‌وه بێگومان پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی به نیوه‌چڵی ده‌مێنێته‌وه و له ئه‌نجامیشدا ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن هه‌ر به ناته‌واوی ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌م زنجیره كۆڕانه یه‌كه‌م جار له به‌سره له ٢٨ی كانونی دووه‌می ٢٠١٧ ئه‌نجامدرا كه تێیدا ١٢٠ گه‌نجی پارێزگاكانی باشووری وه‌ك به‌سره و میسان و زیقار و موسه‌ننا به‌شدارییان كرد. دووه‌م كۆڕ له ١٩ی شوبات له هه‌ولێر به‌سترا كهتیێدا ١٣٥ گه‌نجی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شدارییان كرد. سێهه‌میش له نه‌جه‌ف له رۆژی ١٨ی ئادار به‌سترا كه تێیدا ١١٥ گه‌نجی پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و بابل و قادسییه به‌شدارییان كرد. چواره‌میش له ٢٥ی نیسان له دیاله به‌سترا به به‌شداری ٦٨ گه‌نج و پێنجه‌میش له سلێمانی له ٨ی نیسانی به به‌شداری ٨٠ گه‌نجی سلێمانی و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه. كۆڕی تریش له به‌غدا بۆ پارێزگاكانی ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین ئه‌نجام ده‌درێت كه به كۆنفرانسێكی گه‌وره‌ی فراوان له مانگی مایسدا له به‌غدا كۆتاییان پێ دێت كه تێیدا نوێنه‌رانی گه‌نجان راسپارده‌كانی ئه‌م كۆڕانه‌ی پێشوو ده‌خه‌نه ناو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه پاڵپشتی له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ن.
به‌شداربووانی كه‌ركوكیش ، وه‌ك شێوازی كۆڕه‌كانی تر، به‌سه‌ر چه‌ند كۆمه‌ڵێكی كاردا دابه‌ش بوون بۆ ئه‌نجامدانی راوێژ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چی پێویسته بۆ ئایندهی عیراق و به‌شداربوونیان له پرۆسه‌كه‌دا بیكه‌ن. له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا، به‌شدارابووان تاوتوێی وه‌ڵامه‌كانیان كرد و چه‌ندان راسپاردهشیان خسته‌ڕوو.