له ٢٢ی نیسانی ٢٠١٧ دا ، ١٠٩ گه‌نج ، ٦٩ كوڕ و ٤٠ كچ له ته‌مه‌نه‌كانی نێوان ١٨-٣٥ ساڵ به‌شداریان له سه‌كۆی "عێراق : گه‌نجان و پێكه‌وه ژیان" كرد ، كه له شاری كه‌ركوك سازكرا. مه‌به‌ست له‌م سه‌كۆیانه پێدانی ده‌نگه به گه‌نجان بۆ ئه‌و ڕۆله یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یانه، له كێشانی ڕێگا بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه له عێراقی ئایندهی خالی له تیرۆری داعش . كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌م خشته‌ی بۆ دانراوه له به‌غدا بكرێت ئه‌ویش پێش به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی گشتگر له پایته‌ختی عێراق له كۆتای مانگی ئایار بۆ وه‌رگرتنی راسپارده‌كانی سهكۆكان كه له پارێزگاكانی عێراق سازكرابوون بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و وه‌دیهێنانی ئاشته‌وایی نیشتمانی .
به‌و پێیه‌ی كه‌ركوك نمونه‌یه‌كی بچوكراوه‌ی فره‌ییه له عێراق ، هیچ شوێنێك له‌وێ باشتر نیه بۆ چركاندنی ئه‌م وێنه‌یه‌ی عێراقییه‌كان – كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و سونه‌و شیعه‌و كریستیانه‌كان به‌یه‌كه‌وه به ئاشتی و هاوئاهه‌نگی ده‌ژین . به‌شدار بووان له سه‌كۆیه‌كه‌دا به‌م گیانه كاریان ده‌كرد و پێشنیارهكانیشیان له نێوان به‌هێزكردنی هێزه‌كانی ئاسایش و پرسه‌كانی چه‌ك داماڵین و جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له كاروبارباری ده‌وڵه‌ت ده‌خولایه‌وه . به‌ڵام هه‌ندێك له‌به‌شداربووان كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامیهوه له په‌رواێزی سهكۆكهدا چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سازكرا ، سه‌ركۆنه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ندێك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان كرد له بوونی هه‌ر گرژییه‌ك.
ساجیده سه‌تار سه‌عید كوردێكی خه‌ڵكی سوله‌یمانیه و هاوسه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوكه ، به‌ڵام ئه‌و حه‌زی لێیه كه‌ركوك به شاری خۆی بزانێ ، ئه‌و هاتۆته ئه‌و شاره پاش ئه‌وه‌ی له كۆلێژ چاوی به هاوسه‌ری ئایینده‌ی كه‌وتووه و هاوسه‌رگیرییان كردووه .
ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی وتی" خۆم وه‌كو به‌شداربوویه‌كی گه‌نج ده‌بینم حه‌زده‌كات عێراق به‌ره‌وه پێش بچێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئاشتی بژین"
خاتوو ساجیده متمانه‌ی هه‌بوو به‌وه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك و ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز نامێنێته‌وه " من كوردم به‌ڵام هه‌موومان یه‌كسانین . به گوێره‌ی ئیسلامیش بێت ئێمه هه‌موومان یه‌ك خانه‌واده‌ین" مامۆستا ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵییه‌كه‌ی زمانی ئینگلیزی وای وت .
موحه‌مه‌د نه‌جیب ، به‌شداربوویه‌كی تری كوردی شاری كه‌ركوكه ، ته‌مه‌نی ٣٢ ساڵه‌و ده‌رچووی به‌شی زمانی ئینگلیزییه ، باوه‌ڕی وایه ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌هێزیی له فره‌یی دایه وتی " باوه‌ڕم به فره‌یی هه‌یه ، من بۆ ئه‌وه به‌شداریم كردووه تا خه‌ڵكانی تر ببینم و له چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌رباره‌ی پێكه‌وه ژیان تێبگه‌م . ههندچك له گه‌نجه‌كان كاریگه‌ری پارته سیاسییه‌كانیان له‌سه‌ره . من له‌گوندێكی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه هاتووم و به‌به‌رده‌وام خوێندكاره‌كانم فێری قبولكردنی به‌رامبه‌ر و فره‌یی ده‌كه‌م و نه‌وه‌ك فێری ره‌تكردنه‌وه‌ی زمانه‌كانی تر چونكه تۆ ناسنامه‌ی ئه‌وانی تر له‌ده‌ست ده‌ده‌یت"
بۆچونه‌كانی له‌لایه‌ن به‌شداربوویه‌كی تری به‌ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌رب به‌ناوی موحه‌مه‌د وهدودهوه جه‌ختی لێكرایه‌وه. وهدودی ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵه‌ی ده‌رچووی به‌شی "به‌ڕێوه‌بردنی كار"ی زانكۆ له ناوچه‌ی حهدیدیهی كه‌ركوك هاتبوو كه یه‌كێكه له كۆنترین و ناسراوترین ناوچه‌كانی كه‌ركوك.
ئه‌و وتی "من بیرۆكه‌ی به‌شداربوونم زۆر پێ خۆشه له پێناو هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی گه‌نج وه‌ك مرۆڤ نه‌ك وه‌ك به‌شداربوویه‌كی عه‌ره‌ب. من له‌گه‌ڵ رێكخراوی خۆبه‌خش كارم كردووه به‌وانه‌شه‌وه كه كاریان بۆ به‌ده‌ستهێنانی دارایی ده‌كرد بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وما و ئاواره. من تێبینی ئه‌وه‌م كرد كه راسته راو و بۆچوونی جیاواز هه‌یه به‌ڵام هه‌ر یه‌كه و ئه‌وی تری قبوڵ ده‌كرد".
وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه له رابردوودا له كه‌ركوك چه‌ندان پێكهاته‌ی جیاواز به ئاشتی و هه‌ماهه‌نگی ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد، به‌ڕێز وه‌دود جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و راستییانه ده‌كرده‌وه كه بیركردنه‌وه‌یان داگیر كردبوو له‌گه‌ڵ دڵنیابون له‌وه‌ی كه كه‌ركوك هه‌ر هه‌مان دۆخی پێشووی درێژه پێ ده‌دا.
ئه‌و وتی "من هه‌لی كاركردنم له چه‌ندان شوێنی جیاواز هه‌بووه به‌ڵام كه‌ركوك خۆشه‌ویستی منه كه هه‌رگیز بیر له جێهێشتنی ناكه‌مه‌وه.
به‌ڕای نادیه نوری ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵه كه خه‌ڵكی كه‌ركوكه و به ره‌چه‌ڵه‌ك توركمانه وانه‌ی مێژووی جوگرافیا له قوتابخانه‌یه‌كی توركی زوبانی تایبه‌ت ده‌ڵێته‌وه كۆبونه‌وه‌كه سودێكی زۆری هه‌بوو له گه‌شه‌پێدانی لێبورده‌یی و هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ رای جیاوازدا.
نادیه وتی "كۆبونه‌وه‌كه ئازادی ده‌ربڕینی بیروبۆچوون و هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تری پێ به‌خشین و هه‌روه‌ك چۆن بووه زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ره‌خساندنی هه‌ل له‌نێوان هه‌موو خه‌ڵكدا بێگوێدانه پاشخانهكان. راسته ئێمه را و بۆچوونمان جیاوازه به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ته‌واو كۆكین. من پێشتر له قوتابخانه‌یه‌ك وانه‌م ده‌دایه‌وه كه قوتابییه‌كانی له چه‌ند پاشخانێكی جیاواز بوون. من له كاتی وانهوتنهوهشدا به‌زۆری جه‌خت له‌سه‌ر ئاشتی ده‌كه‌مه‌وه بێ ده‌ستوه‌ردانی خه‌ڵكی ده‌ره‌كی".
كۆبونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هاوكاری رێكخراوی ئه‌مه‌لی عیراق رێكخرابوو كه له وته‌ی كۆتاییدا جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق بۆ كاروباری سیاسی و هه‌ڵبژاردن دڵنیایی دایه گه‌نجان كه راسپارده‌كانیان له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت. به‌ڕێزیان له‌مباره‌وه وتی "ئێوه‌ی سه‌رچاوه‌ی هیوای خه‌ڵكی عیراقن و ئێوه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بن چونكه گفتوگۆ دروستكه‌ری ئه‌و بیرۆكانه كه ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌یبیستین".
نووسینی : سه‌میر غهتاس
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی