سێ شەممە, 09 ئایار 2017 16:19

دەست بە کارەکانی سەقامگیرکردن کرا لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی دەشتەکانی نەینەوا گرنگ

بەغداد، 9 ی ئایاری 2017- حکومەتی عێراق و دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن (FFS) ی سەر بە UNDP دوێنێ لە بۆنەیەکدا لە نەمرود وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئەلسەلامیەی کردەوە

ئەم وێستگەی پاڵاوتنە، کە ئاوی خواردنەوە دابین دەکات بۆ سەدان و هەزاران کەس لە دەشتەکانی نەینەوادا، یەکێکە لە پرۆژە سەرەکیەکانی سەقامگیرکردن کە دانرابوو تەواوبکرێت لە سەرەتای نیساندا چونکە حکومەت ڕەزامەندی دەربڕی بۆ 202 پڕۆژە.

زۆربەی کەلوپەلەکانی وێستگەکە، کە 19 پەمپی ئاو و پاڵێوەر و حەوزی هەڵگرتنی لەخۆ گرتبوو، گۆڕدراون یان چاککراونەتەوە و هێڵی گەیاندنی کارەبای نێوان ئەلسەلامیە و حەمدانیەش چاکرایەوە.

خەلوە، کە دانیشتویەکی ئەل سەلامیەیە، وتی:" کاتێك ئەم وێستگەیە لەکارکەوتبو، هەرچی ئاوێك ئەگەر بهاتایەتە دەرەوە لە بۆریەکانەوە زۆر پیس بوون. دەبوایە بچوینایەتە سەر ڕوبارەکە بۆ وەرگرتنی ئاو، کە بە ئەستەم بەکەڵکی شوشتنیش دەهات. ئێستا ئاوەکە زۆر باشترە. تەنانەت دەتوانین ڕاستەوخۆ لە بەلوعەکانەوە ئاوەکە بخۆینەوە."

لە بۆنەیەکی کردنەوەی وێستگەی پاڵاوتنی ئاوەکەدا ڕۆژی یەک شەممە، دکتۆر مەهدی ئەلعەلاق، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، وتی :" ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ یارمەتیدانی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش. دابینکردنی خزمەتگوزاری بنەڕەتی لایەنێکی سەرەکیە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئاوارە عێراقیەکان بتوانن بە شکۆمەندیەوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵەکانیان."

خاتوو لیز گرانێ، نوێنەری نشینگەی UNDP لە عێراق، وتی:" دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن لە جێبەجێکردنی زیاتر لە 300 پڕۆژەدایە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ و شار و قەزا ئازادکراوەکانی دەشتەکانی نەینەوادا. ئێمە بە خێرایی کاردەکەین بۆ دووبارە خستنەوە گەڕی سیستەمی ئاوەڕۆ و تۆڕی کارەبا. هەزاران کەس کە زۆرینەیان خێزانی هەژارن، لە خشتەی کاری گشتیدا کاردەکەن، بەمە داهاتێکیان دەست دەکەوێت و لەهەمان کاتیشدا یارمەتیدەدەن لە بنیادنانەوەی کۆمەڵگاکانیاندا."

خاتوو گرانێ وتیشی :" کاری زۆری پێویست ماوە ئەنجام بدرێت و ئێمە بەڵێنمان داوە بە حکومەت و خەڵکی موسڵ کە ئەوە لە تواناماندا بێت ئەنجامی بدەین بۆ خێراکردنی کاری سەقامگیریەکە."

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن FFS لە مانگی حوزەیرانی 2015 دا دامەزراوە و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالەدا کاردەکات. زیاتر لە 800 پڕۆژەی تەواوکردوە یاخود لە بواری جێبەجێکردندایە لە 22 ناوچەدا. لە سەرەتای دەستپێکردنی قەرانەکەوە زیاتر لە 1.7 ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

خاتوو لیندزی مەکینزی، پسپۆری پەیوەندیەکان لەFFIS دا
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
م.009647511353085

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.