بەغدا، ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ – نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە کۆچی دوایی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بەڕێز نەوشیروان موستەفا، کە کەسایەتییەکی مێژوویی هەرێمی کوردستانی عیراق بوو.
بەرێز کوبیش وتی: " نەوشیروان موستەفا هەمیشە وەک سەرکردەیەکی گرنگی چاکسازی و دیموکراسی ناسراوە کە جۆش و خرۆشی خستبووە نێو پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستانی عیراق و خەڵکی سەرسام کردبوو بە تێڕوانینە سیاسییەکەی."
بەرێزیان هەروەها وتی" نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق زۆر خەمبارە بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییە مێژووییە، بە تایبەتی لەم ئان و ساتەی ژیانی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستانی عیراق. لەدەستدانی ئەو زاتە خەسارەتێکی گەورەیە بەڵام ڕێبازەکەی هەر بەردەوام دەبێت. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی بەرێز نەوشیروان موستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی عیراق و گەلی عیراق دەکەین."
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز سهمیر غهتاس به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١