له دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كه دوا دیداری بوو له‌م جۆره زنجیره دیدارانه‌دا ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، به‌ڕێز سه‌لیم جبوری، و وه‌زیری وه‌رزش و لاوان ، به‌ڕێز عه‌بدول حوسێن ئهلئهبتان، چه‌ندان به‌رپرسی ده‌وڵه‌ت و كه‌سایه‌تی و دیپلۆماتكاران به‌شدارییان كرد كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ده‌ربه‌ستبوونی داموده‌زگاكانی عیراق سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی نیشتمانی به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی شكستی داعشش تیرۆریست له‌موسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی عیراقه‌وه.
له ساڵی ٢٠١٧ ه‌وه و له ٧ شاری عیراقدا، زیاتر له ٧٥٠ به‌شداربوو له چالاكوانان و قوتابیان و پیاوان و ژنان و له نێوان ته‌مه‌نه‌كانی ١٨-٣٥ دا له ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق به مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و گه‌نگه‌شه به‌یه‌كه‌وه كۆبونه‌وه و هه‌ندێ جاریش ته‌نانه‌ت بێهیوایی خۆشیان سه‌باره‌ت به كاروباره‌كانی ئێتسای عیراق ده‌ربڕی. نزیكه‌ی ٨١ پیاو و ٦٠ ژنی گه‌نج له دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شدارییان كرد كه هه‌شته‌مین و دواهه‌مینی ئه‌و دیدارانهبوو كه ئه‌وانیش بریتی بوون له نوێنه‌رانی گه‌نجانی دیداره‌كانی پێشووی شاره‌كانی به‌سڕه و هه‌ولێر و نه‌جه‌ف و باقوبه و سلێمانی و كه‌ركوك و به‌غداد. به‌مه‌ش ئه‌م دیدارانه توانیان گه‌نجان له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عیراقه‌وه راكێشن.
له‌سه‌ره‌تاوه ئامانجه‌كه بریتی بوو له پێدانی ده‌نگ به گه‌نجان له‌به‌ر ئه‌و رۆڵه سه‌ره‌كییه‌ی له داڕشتنی رێگای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌دا هه‌یانه له ئایندهی عیراقدا. ئه‌م دیدارانه بوونه مایه‌ی ره‌خساندنی هه‌ل بۆ عیراقییه‌كان له چه‌ندان پاشخانی ئێتنی و مه‌زهه‌بی جیاوازه‌وه بۆ تاوتوێكردنی پرسه‌كانی دوای شه‌ڕ و به‌شداربوونیان له ئاشته‌وایی و ده‌ربڕینی دیدو بۆچوونیان . به‌شداربووان چه‌ندان راسپارهدهیان خسته‌ڕوو كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هیوایان بوو بۆ ئایندهیهیكی باشتری پڕ له ئاشتی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان كه به‌هۆیانه‌وه عیراقییه‌كان ده‌توانن له به‌روبۆمی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی و سه‌روه‌ریی یاسا به‌هره‌مه‌ند بن.
دیداره‌كه له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی)یه‌وه به‌هاوكاریی رێكخراوی ئه‌مه‌لی عیراقی رێكخرابوو. هه‌روه‌ك هه‌ر دیدارێكی پێشووتریش، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین ئاماژه‌ی به گرنگیی دیدو بۆچوونی گه‌نجان كرد له‌سه‌ر ئایندهی وڵات و هه‌روه‌ها پێداگیریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌شداریپێكردنی نه‌وه‌ی گه‌نج له تاوتوێیهكانی په‌یوه‌ست به ئاشته‌وایی نیشتمانیدا دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێز بوستین له‌وته‌ی ده‌ستپێكدا وتی "ئێمه له دیداره‌كاندا له‌به‌ر رۆشنایی تاوتوێی چڕی نیشمانیی و دیدی گه‌نج و ئه‌و چاكسازییانه‌ی ئێوه له دیدارهكانتاندا پێشنیارتان كردووه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین".
ئه‌و زیاتر وتی "له تاوتوێیه راشكاوهكانتاندا ئه‌وه دیاره كه گه‌نجی عیراق ده‌یه‌وێت به ئاشتی له‌سه‌ر بنه‌مای دادوه‌ری و دوور له تیرۆر و گرژیی مه‌زهه‌بی و گه‌نده‌ڵی و كۆتای سیاسی ژیان به‌سه‌ر به‌رن له وڵاتێك كه هه‌ر هاوڵاتییه‌ك، به پشتبه‌ستن به هه‌وڵه خۆییهكانی و دوور له كێشه‌ی مه‌زهه‌بی و خزمخزمێنی، ئاینده بنیات بنێت".
وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه گه‌نجی عیراق هێزیكی هه‌ماهه‌نگ و پۆڵایینه له وڵات‌دا و هه‌ربۆیه‌ش ده‌توانن جیاوازی دروست بكه‌ن، به‌ڕێز بوستین وتیشی "ئێوه پێویست ناكات له‌ژێر كاریگه‌ری میراتی رابردوودا بن كه ئێوه هه‌رگیز به‌شێك نین لێی و هه‌روه‌ك چۆن نابێ بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی جیاوازییه مه‌زهه‌بی و سیاسییه‌كانیشه‌وه. به‌م شێوه ئێوه ده‌بنه پێشه‌نك هه‌م له چاكسازی و هه‌میش له ئاشته‌واییدا و ده‌شتوانن ئه‌م دوو چهمگه بگه‌یه‌ننه كه‌ناری سه‌ركه‌وتن ".
گه‌نجان له دیداره‌كانی پێشوودا كاریان له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و پرسه سه‌ره‌كییانه ده‌كرد كه بۆ گه‌شه‌دان به دایه‌لۆگ و ئاشته‌وایی له نێوان هه‌موو عیراقییه‌كاندا به‌ردی بناغه‌ن. هه‌ر دیدارێكیش كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ی خسته‌ڕوو و نوێنه‌ری خۆشیان بۆ ئه‌م دیداره‌ی به‌غدا ده‌ستنیشان كرد كه تێیدا راسپارده‌كان به‌كۆتا گه‌یشتن و خرانه به‌رده‌م حكومه‌ت.
به‌ڕێز بوستین وتی كه شاندێك كه له دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڕیاری له‌سه‌ر دراوه بۆ گه‌یاندنی راسپارده‌كان به جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران ، به‌ڕێز حه‌یدره ئه‌لعه‌بادی . هیوادراین ئه‌م راسپارادانه بخرێنه ناو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی نیشتمانی ده‌كه‌ن.
ئه‌و له كۆتایی دا وتی "به‌ڕاستی ئێوه خزمه‌تی گه‌وره‌تان به وڵاته‌كه‌تان كردووه".