نزیكه‌ی ٥٠ نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له كۆی ئه‌و ١١٢ پیاو و ژنه‌ی كه له ٦ مێزگرده‌كه‌ی پێشوتر به‌شداریان كردبوو، له‌م كۆنفرانسه‌ی ئه‌مڕۆشدا به شێوه‌ی كاری به‌كۆمه‌ڵ به‌شدارییان كرد له پێناو پته‌وكردنی ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كان و هه‌روه‌ها خستنه‌ڕوو و په‌سندكردنی راسپارده‌كان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌به‌رده‌می حكومه‌ت.
كۆنفرانسه‌كه له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی)یه‌وه به دروشمی "عیراقی دوای شه‌ڕ" ئه‌نجامدرا به گوێره‌ی ئهركهپێسپێردراوهكهی له گه‌شه‌دان به گفتوگۆی گشتگر بۆ پشتگیریكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی له عیراقدا. دارایی پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و هوڵهنداوه دابین كرابوو.
له دانیشتنی ده‌سپێكدا،نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز وه‌لید ئهلحیللی و نوێنه‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێز فال ئه‌لمالیكی، كه هاوزه‌مان نوێنه‌ری لێژنه‌ی ئاشتهواییشه له نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، و به‌رپرسی به‌شی رامیاریی یونامی به‌ڕێز مانۆج ماسێو ئاماده‌بوون.
به‌ڕێز ماسیۆ به نوێنه‌رایه‌تیی یونامی وتی كه نزیكبوونه‌وه‌ی شكستی داعشی تیرۆریست له موسل مایه‌ی خۆشحاڵییه و بووه مایه‌ی ره‌خساندنی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی ئه‌مڕۆش كه بۆ گرنگییه‌كی زۆری بۆ عیراقییه‌كان هه‌یه به‌وپێیه‌ی تامه‌زرۆی فه‌راهه‌مبوونی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانین له قۆناغی دوای شه‌ڕدا.
به‌ڕێزی له‌مباره‌وه وتی "ئاشته‌وایی راسته‌قینه ته‌نها به لێكنزیككردنه‌وه‌ی دید و بۆچونه‌كان و یه‌كخستنیان به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. ئه‌مه‌ش هه‌لێكی له‌باره كه به‌هۆیه‌وه ئێوه ده‌توانن رایهكانتان سه‌باره‌ت به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و ئاشته‌وایی و یه‌كڕیزیی نیشتمانی بخه‌نه‌ڕوو ".
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێز ماسیۆ وتیشی كه راسپارده‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌ركردایه‌تییه‌كانی تری عیراق هاوبه‌ش ده‌كرێن.
پرۆژه‌ی "عیراقی دوای شه‌ڕ" له‌سه‌ر دوو ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بنیات نراوه كه ئه‌وانیش خه‌ڵكی ساده‌ی كۆمه‌ڵگا و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگان. ٦ مێزگرده‌كه‌ی پێشوو شاره‌كانی هه‌ولێر و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و كه‌ركوك و به‌سڕه و میسان و زیقاڕ و موسه‌ننا و به‌غداد و بابل و واسیت دیاله‌یان له خۆگرتبوو. به‌شداربووانیش بریتی بوون له مامۆستایانی زانكۆ و رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان و پیاوانی ئاینی و سه‌رۆك هۆزه‌كان كه نیگه‌رانی و پێشبینییه‌كانی خۆیانیان سه‌باره‌ت به قۆناغی راگوزاریی دوای داعش خسته‌ڕوو.