له ژێر دانانى ئه‌وله‌ویاته‌كان كه‌وا دیارى كراوه له لایه‌ن حكومه‌تى عیراق و ده‌سته‌ڵاتدارانى ناوخۆ , دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFS كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى خێرا ژێرخانى ئابوورى گشتى , كۆمه‌كیكردن و به‌خشین بۆ پڕۆژه بچووكه‌كان دابین بكات , بۆ زیاد كردنى توانایى حكومه‌تى ناوخۆیه‌كان , وهاندانى به‌شداربوونى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له گشت بواره‌كان وبه‌ده‌ستهێنانى ئاشته‌وایى نیشتمانى , ودابینكردنى هه‌لى كارى كاتى به‌هۆى كاركردن له بوارى گشتى دا.
نوێنه‌رى نیشینگه‌ى UNDP له عیراق خاتوو لیز گراندى ووتى" ئاستى وێرانكارى له‌و ناوچانه‌ى كه‌وا تێدا شه‌ڕ به‌رده‌وامه یه‌كێكه له خراپترین بارودۆخه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتى موسڵ له‌كاتى ده‌ستپێكى هه‌ڵمه‌تى سهربازیهكه به‌گشتى, ئێمه له ئێستا له ٣٠٠ پڕۆژه‌مان كارا‌و به‌رده‌وامه له موسڵ , به‌ڵام هه‌روه‌كو ڕوون و ئاشكرایه كه‌وا ئه‌مه‌یان ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كه , وپێویسته ئێمه ڕاستهیهكان به‌رچاو بگرین وبزانین كه‌وا پێویستیه‌كى زۆر هه‌یه به پڕۆسه‌ى دووباره نۆژنكردن و چاككردنه‌وه."
باڵوێزى ئوستوڕالیا له عیراق به‌رێز كریستۆفه‌ر لاگمان ووتى " ئوستوڕالیا خۆشحاڵه بۆ به‌رده‌وام بوون له پشتگیرى كردنى كاره‌كانى سه‌قامگیرى له‌عیراق , كه‌وا ناوچه تازه ڕزگاركراوه‌كانیش ده‌گرێته‌وه له موسڵ . ئێمه ده‌زانین كه‌وا دابینكردنى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تایى و چاككردنى ژێرخان خاڵێكى سه‌ره‌كی و گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكان بگه‌رێنه‌وه شوێنه‌كانیان."
له حوزه‌یران ساڵى ٢٠١٥ , دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFS كارده‌كات له ناوچه تازه ڕزگار كراوه‌كان له ئه‌نبار , سه‌ڵاحه‌دین ,نه‌ینه‌وا , دیاله , وپارێزگاى كه‌ركوك. زیاتر له ١٠٠٠ پڕۆژه ئه‌نجام دراوه یان له ژێر جێبه‌جێ كردن دایه به‌درێژایى ٢٣ شوێندا . له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یران , زیاتر له ١.٨ ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان و شوێنه‌كانیان.
بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندی بكه به:
لیندزی مەکێنزی، پسپۆڕى پەیوەندیەکان له FFS دا
ئیمێل:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
مۆبایل. 9647511353085+