پێنج شەممە, 15 حوزەیران 2017 08:31

لێدوانی ڕۆژنامەوانی دەربارەی نادروستی ئەو هەواڵەی کە باس لە ڕۆڵی یونامی لە پڕۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عیراق دەکات

بەغدا، ١٤ی حوزەیران ٢٠١٧ – دوابەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، نووسینگەی هاریکاریی هەڵبژاردنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) داوای ڕاستکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە هەواڵە دەکات کە گوایە نووسینگەی هاریکاریی هەڵبژاردنی یونامی سەرپەرشتی یان هاوکاری یان چاودێری پرۆسەی ریفراندۆم دەکات.

نووسینگەی هاریکاریی هەڵبژاردنی یونامی دووپاتی دەکاتەوە کە نیازیان نیە بە هیچ شێوەیەک ڕۆڵیان هەبێت لە پرۆسەی ڕیفراندۆم کە بڕیارە لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧دا ئەنجام بدرێت بە پێی بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە ١٠٦/٢١٧ لە بەرواری ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.